10:54 - 07/01/2019
كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی وپارتی ئەنجام نادرێت
كۆبونوەكەی ئەمرۆی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ ئهنجام بدرێت، بۆكاتێكی نادیار دواخرا و پەیسەرپرێسیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس دەستی كەوتووە، لهسهر شوێنی كۆبوونهوهكه یهكێتی و پارتی ناگهنه رێكهوتن و بهوهۆیهوه كۆبونهوهكهی ئهمڕۆ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
سهرچاوهیهك لهناو پارتی دیموكراتی كوردستان لهوبارهوه به پهیسهرپرێسی راگهیاند: بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە ناچێتە پیرمام و دەبێت مەسعود بارزانی بێتە هەولێر كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی وپارتی ئهنجام نهدرا.
بافڵ تاڵهبانی پێشنیاری كردووه كۆبونەوەكە لەماڵی نێچیرڤان بارزانی یان مەكتەبی سیاسی پارتی یان باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم یانیش بینای سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر ئهنجام بدرێت، بهڵام بارزانی رهتیكردوهتهوه.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرچی شەوی رابردوو بارزانی ئامادەیی پیشاندا بچێته هەولێر و كۆبونەوەكەش لەماڵی نێچیرڤان بارزانی بەرێوەبچێت، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمرۆ مەسعود بارزانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاگاداركردۆتەوە كە دوو رێگایان لەبەردەمە یان دێنە پیرمان یانیش برۆنە سلێمانی و لەوێ چاوەرێی هاتنی وەفدی پارتی بكەن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی بەپێشنیاری دووەم رازی بووە بەمەرجێك ئەو وەفدەی پارتی كە دێتە سلێمانی مەسرور بارزانی تێدابێت، بەپیچەوانەوە ئامادەنین پیشوازی لەهیچ وەفدێكی پارتی بكەن كە دەسەڵاتی گفتوگۆكردنی لەسەر پارێزگاری كەركوك و وەزیری دادی عێراق نەبێت.