10:53 - 08/11/2020
یاسای چاكسازیی بۆچی بەهێواشی بەڕێوەدەچێت؟
ماوەی 4 مانگە یاسای چاكسازیی حكومەتی هەرێم چووەتە بواری
جێبەجێكردنەوە، یەكێك لە هەنگاوەكان بریتیە لە پێداچوونەوو رێکخستنەوە و
هەژمارکردنی خزمەتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتبەڵام كارەكانی بە هێواشی بەڕێوە دەچێت .
وە ك شارەزایان باسی دەكەن لەنێو
دامەزراوەكانی حكومەتدا كاری نایاسایی زۆركراوەو لەو ڕێگەیەشەوە بەشێكی زۆر لە
بوودجەی حكومەت بە هەدەر دەچێت. بە پێی ئەو یاسایەش (ئەگەر جێبەجێ بكرێت) ئەوانەی
كە بەنایاسایی مووچەیان وەرگرتووە یان پلەی ئیدارییان پێدراوە بە نایاسایی
هەموویانوەردەگیرێنەوەو ئەوانەی كە دەچنە جێگەیان كە یاسا دەیانگرێتەوە.
بەپێی یاساکە دەبێ سەرجەم
وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکانی حکومەت وردبینی بۆ دۆسیەی مووچەخۆران بکەن و ئەو
دۆسیانە دەستنیشان بکەن کە کاری نایاساییان تێدایە.
ئێستا لە بەشێکی
فەرمانگەکان بەوردی و بەش بە بەش، پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا دەکرێت،
هەر فەرمانبەرێک بە نایاسایی خزمەتی بۆ هەژمارکرابێت و پلەی بەرزکرابێتەوە
دەستنیشاندەکرێت.
وەك لە یاساكەشدا هاتووە
هەموو وەزارەتێك دەبێت تیمێكی شارەزا پێكبهێنێت بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەدۆسیەی
سەرجەم فەرمانبەراەكاندا بكرێت، بەڵام لەبەر پەتای كۆرۆناو نەبوونی مووچەی مانگانە
زۆرینەی ئەو فەرمانبەرانەی كە ڕاسپێردراون بۆكاری پێداچوونەوەی دۆسیەی فەرمانبەران
وەك پێویست دەوام ناكەن، بۆیە كارەكان زۆر بە هێواشی بەڕێوە دەچن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 230 هەزار
مووچەخۆر هەن، رێکخستنەوە بۆ هەژمارکردنی خزمەتی سەرجەمیان دەکرێت، تاوەکو ئێستا
وردبینی بۆ دۆسییەی زیاتر لە 240 هەزار مووچەخۆر کراوە.
بڕگەکانی یاسای چاکسازی تایبەت بە رێکخستنەوەی هەژمارکردنی خزمەتی
فەرمانبەران:
بڕگەی یەکەم:
یەکەم: گشت دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە
بەمەبەستی رێکخستنی پلە و ناونیشان و مووچەی وەزیفی سەرجەم مووچەخۆرانیان دەکەن لە
بواری خزمەت.
دووەم: هەر رێکخستنەوەیەک بکرێت پێویستە لە چوارچێوەی
وەزیفی گشتیدا بێت لەسەر بنەمای بڕوانامە و خزمەتی فیعلی و ئەو خزمەتانەی کە بەپێی
یاسا بەرکارەکان هەژمارکراون.
سێیەم: هیچ خزمەتێک هەژمار ناکرێت ئەگەر بەپێی یاسا
نەبووبێت، وەک یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960.
چوارەم: لەسەر لیژنە لاوەکییەکانی گشت دامەزراوە
حکومییەکان کاری پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرەکان بکەن لە رووی پلە، ناونیشانی
وەزیفی و مووچەکان، هەروەها پێشنیازەکانیان دەخەنە بەردەست لیژنەی باڵای
وەزارەتەکانیان بۆ پەسەندکردن.
پێنجەم: هەموو ئەو بڕیارانەی کە لیژنەی وەزارەت پەسەندی
دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوە لەبارەی پلە بەرزکردنەوەو مەرتەبە و خزمەتی فەرمانبەران
بەدەر لە یاسا بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر
هەڵوەشاندنەوەیان.
بڕگەی دووەم:
یەکەم: یەکخستنی پلەی وەزیفە و ناونیشان لەگەڵ مووچەی
فەرمانبەران، پێویستە بە حوکمی یاسای خزمەت و میلاکی ژمارە 25ی ساڵی 1960ی
هەموارکراوبێت.
دووەم: هەڵوەشاندنەوەی هەر پلەیەکی وەزیفی و ناونیشانێک
کە درابێتە فەرمانبەر کە هاودژبێت لەگەڵ یاسای ئاماژە پێکراو.
سێیەم: لیژنەی باڵای وەزارەت و لیژنە لاوەکییەکان ئەرکی
راستکردنەوەی ناونیشان و پلەی وەزیفی بەپێی یاسای ژمارە 25ی هەموارکراوی ساڵی 1960.
بڕگەی سێیەم:
یەکەم: گشت پلە و مەرتەبەی وەزیفی کە درابێت بە مووچەخۆر
بەدەر لە یاسا کارپێکراوەکان هەڵدەوەشێتەوە چ لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی پێی
درابێت یان لەدوای رۆژەکانی دواتر لە دامەزراندنیان.
دووەم: هەموو ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێندرێنەوە کە هاودژن
لەگەڵ یاسای خزمەت و میلاکی هەموارکراوی ساڵی 1960.
بڕگەی چوارەم:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی پێدانی ساڵانی خزمەت بۆ مووچەخۆران
وەک خزمەتی وەزیفی شارستانی و پێشمەرگە و ئاسایشی نێوخۆ کە بۆ ئەو ماوانەی لەگەڵ
ماوەی خوێندنی مووچەخۆر یەکدەگرێتەوە، هەروەها ئەو ماوانەی کە مووچەخۆر تەمەنی لە
16 ساڵ کەمتربووە.
دووەم: هەڵوەشاندنەوەی ساڵانی خزمەت زیندانیان و
راگیراوانی سیاسی ناگرێتەوە.
بڕگەی پێنجەم:
یەکەم: هەر پێگەیەکی یاسایی لە بواری راژەی شارستانی،
راژەی گشتی درابێت بە فەرمانبەر بە بڕیاری کارگێڕی پارێزراو دەبێت.
دووەم: ئەو فەرمانبەرانەی کە بەپێی یاسای چاکسازی پلە و
مەرتەبەی زیادەیان لێ وەردەگیرێتەوە و راستکردنەوەی مووچە و ناونیشانیان بۆ دەکرێت
بەم شێوەیە دەبێت:
ا - ئەو فەرمانبەرانەی
بەر لە 2003 دامەزراون، دوا سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوەی ساڵی 2003یان بۆ دەکرێت
بە بنەما بۆ راستکردنەوەی مووچەو ناونیشانیان.
ب - ئەو فەرمانبەرانەی لە
دوای 2003ێوە دامەزراون، لە کاتی دامەزراندنیانەوە پێداچوونەوەو راستکردنەوەی
مووچەو ناونیشانیان بۆ دەکرێت.
سێیەم - ئە بڕیارانە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تاوەکو پەسەندکردنی یاسای
چاکسازی ژمارەی 2ی ساڵی 2020 مووچەیان وەرگرتووە.
چوارەم: ئەو فەرمانبەرانەی کە خزمەتی ئاوارەیی یان
پێشمەرگایەتی یان کەرتی تایبەتیان بۆ ئەژمارکراوە، بەپێی یاسای چاکسازی ساڵی 2020
خزمەتەکەیان هەڵدەوەشێتەوەو راستکردنەوەی مووچەو ناونیشانیان بۆ دەکرێتەوە بەپێی
ساڵانی خزمەت، بڕوانامە و تەمەن.
پێنجەم: لە کاتی دروستبوونی هەر ئاستەنگ و ناڕوونییەک
وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆیان هەیە داوای روونکردنەوەو
هاوئاهەنگی پێویست لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بکەن.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چاکسازی
کارگێڕیی رایگەیاند، پێداچوونەوە بە هەیکەلیەتى سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانى
حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆسەى چاکسازى لە ئاستى کارگێڕیدا، بە
رەچاوکردنى پێداویستى فیعلى و تایبەتمەندیەکانیان دەکرێت، بەهەمان شێوە
پێداچوونەوەو دابەشکردنەوەى میلاکى سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان
دەکرێت".
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند
"دابەشکردنى پەیکەرى ئیدارى هەر وەزارەت و دامودەزگایەک بۆ سێ ئاستى
(سەرکردایەتى، سەرپەرشتیارى، جێبەجێکارى) هەروەها جیاکردنەوەى ئیشوکارەکانى
سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان بۆ دوو بەشى سەرەکى لایەنى کارگێڕى و دارایى و
لایەنى پسپۆڕى و بچووککردنەوە و داڕشتنەوەى قەبارەى یەکە کارگێڕییەکان بە
رەچاوکردنى سروشتى کارو چالاکیەکانیان".
لە کۆبوونەوەی یەکەمی
لیژنەی بایۆمەتری لە 7/9/2020 بڕیاردراوە کە قۆناخی دووەمی بایۆمەتری هاوتەریب و
یارمەتیدەر بێت بۆ پێداچوونەوە بە میلاکاتی فەرمانبەران و بەستنەوەی بە سیستمی
بایۆمەتری. حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی لەو چاکسازییەدا بۆ هەژمارکردنەوەی
خزمەت یەک سیستم جێبەجێبکرێت و هیچ جیاوازییەک لە جێبەجێکردنی نەبێت لە نێوان
وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکان.