08:15 - 05/11/2020
له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه كازمی په‌یامێك بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه له ناحییه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی روویدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات و داوایان لێده‌كات ئارامی دۆخی سنوره‌كان بپارێزن.
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یامی بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ناردووه و تیایدا داوای كردووه كه خۆ بپارێزرێت له دروستبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له ناوچه سنورییه‌كان.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه، كازمی به به‌رپرسانی هه‌رێمی راگه‌یاندووه" دۆخی دارایی هه‌رێم و عیراق له‌و ئاسته‌دا نییه له‌م قۆناغه دۆخی ئارامی سنوره‌كان تێكبچێت".
ئه‌م په‌یامه‌ی كازمی له كاتێكدایه كه حكومه‌تی عێراق په‌یامێكی بۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دا و تیایدا ده‌ڵێ: "سەرکۆنەی هێرش و پەلاماری چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە".