کوردستان

05:32 - 06/01/2019

چیرۆکی ڕاستەقینەی ئازادکردنی کادیرەکانی یەکێتی و پارتی‌

پەیسەر

یەكێتی ئازادكردنی كادیرە دەستگیركراوەكانی كردە پێش مەرجی كۆبونەوە لەگەڵ پارتی و هەردوولاش كادیرەكانی یەكتریان ئازادكرد.
دوای ئەوەی هێزەئەمنیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەرخێل ئەكبەر حاجی رۆستەم كادیری پارتیان ئازادكرد، هێزە ئەمنیەكانی پارتیش پێشرەو وەیسی و هەرێم رەفعەت و بەشدار جەوهەر كادیرەدەستگیركراوەكەی یەكێتیان ئازاد كرد.


بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە كە هیچ كۆبونەوەیەك لەگەڵ پارتی ناكات تا ئەو كاتەی ئەو حزبە كادیرەدەستگیركراوەكانی ئازاد نەكات
ئەو هەنگاوەش دوای ئەوە هات كە نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی توندی بەرامبەر دەستگیركردنی كادیرەكانی پارتی و یەكێتی بەبێ بڕیاری دادگا پیشانداو و داواشی لەلاهورشێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری و عیسمەت ئەرگوشی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەهەولێر كرد كە دەستبەجێ ئەو كادیرانە ئازاد بكرێن.


دەستگیركردنی كادیرەكانی یەكێتی و پارتی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی و هەولێر لەكاتێكدایە نزیكەی 28 ساڵ بەسەر راپەرینی بەهاری 1991 تێدەپەڕێت و یەكێتی و پارتیش بانگەشەی سەروەری یاسا و سەربەخۆی دادگا دەكەن بەڵام ئەم هەنگاوە كاریگەری نەرێنی بۆسەر حوكمرانی كوردی لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمەوە دروست كرد.


بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس لەكاتی سەرهەڵدانی ئەم گرژیانەدا بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی پەیوەندی بەیەكێتی و پارتیەوە كردووە و هۆشداری داوە لە ئاڵۆزكردنی دۆخی هەرێم و دوو ئیدارەی.