05:27 - 06/01/2019
پەیسەرپرێس ئامانجی سەردانەکەی زەریف بۆ هەرێم ئاشکرادەکات
بریارە لەچەەند رۆژی داهاتوودا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەكارنامەیەكی سێ خاڵی بێتە هەرێمی كوردستان...
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر سێ كارنامەیەكی سێ خاڵی دەكات، كە خاڵی یەكەمیان تایبەتە بە ئاڵوگۆری بازرگانی هەرێم و ئێران دوای گەمارۆكانی تاران و بۆ ئەو مەبەستەش ئێران داوا دەكات هەرێم پابەندی ئەو سزیانە نەبێت، خاڵی دووەمی كارنامەكەی زەریف تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن دەربارەی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و بۆ ئەمەش زەریف تێروانینی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە بەرپرسانی باشوری كوردستان.
خاڵی سێیەمی كارنامەكەی زەریف تایبەتە بەگفتوگۆكردن لەسەر دۆخی ناوچەكە دوای كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا و پرسی جێگیركردنی ئەو هێزانە لەهەرێمی كوردستان.
زەریف لەبەغدادش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە.