کوردستان

12:03 - 27/10/2020

قوتابخانەكانی سلێمانی دەكرێنەوە‌

پەیسەر

پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا كە دەوامی قوتابخانەكان دەستپێبكاتەوە.

عومەر محەمەد جێگری بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری سلێمانی كۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگاكە دەستپێبكاتەوە.

وتیشی: پێشتر بەهۆی خراپی گوزەرانی مامۆستایانەوە نزیكەی مانگێكە دەرگای بەشێك لە قوتابخانەكان داخراوە و بڕیاردراوە پرۆسەكە دەستپێبكات و وەزارەتی پەروەردەش لە هەوڵی چارەسەری كێشەی مامۆستایاندایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەر ئەمرۆ بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو كە لەسەرەتای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنەوە زیاتر لە 4 هەزار مامۆستا و قوتابی لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون.