کوردستان

02:29 - 26/10/2020

بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت لە هەرێمی كوردستان‌

پەیسەر

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شێوازی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستنیشان بكرێت.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاشكرای دەكات رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی خوێندن دەكرێت و بڕیار لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.

لە پرێس كۆنفرانسێكدا وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان وتیشی: سەرەڕای پابەندبون بە رێنماییەكان، بەڵام داوایانكردوە كە قوتابخانەكان بابەتی هاتوچۆی خوێندكاران و شوێنی نانخواردن و دانیشتنیان رێكبخرێت، بەپێچەوانەوە ئەو ناوەندانەش مەترسی بڵاوبونەوەی پەتاكەیان تێدا دروست دەبێت.