کوردستان

01:57 - 26/10/2020

هاوپەیمانی كوردستانی لە باكووری كوردستان پێكهێنرا‌

پەیسەر

پارتە كوردییەكانی باكووری كوردستان هاوپەیمانیەتییەكی هەمیشەییان پێكهێنا، لەوبارەیەوە پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

"10 پارت و کۆمەڵە لەئامەد کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە هاوپەیمانییەکی کوردستانیی هەمیشەیی پێکبهێنن.." هەدەپە ناوی بەشێک لەو پارتانەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، "لەو پارتانەی کە بەشداریی هاوپەیمانێتییەکە دەکەن، پارتی مرۆڤ و ئازادی، پارتی شیوعی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان-ـن.

" مەدحەت سنجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ڕایگەیاندووە، "ماوەیەکی زۆرە سەردان و دیدار هەن بۆ ڕێگەخۆشکردن لەپێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی، بەڵام ئێستا بۆ یەکەمجارە بەشێوەیەکی ئاشکرا و بەرجەستەکراو، هاوپەیمانییەکی کوردستانیی هەمیشەیی پێکدەهێنرێت."