کوردستان

01:21 - 06/01/2019

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات‌

پەیسەر

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، كه‌ ئێستا له‌ ئیسڕائیله‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

 به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ست په‌یسه‌رپرێس گه‌یشتووه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌دا جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جیمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا و جۆزیف دانفۆرد سوپا سالاری ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.

ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به‌ سه‌دارنێك له‌ ئیسڕائیله‌ و بڕیاریش وایه‌ له‌دوای ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌نكه‌ره‌ كۆببێته‌وه‌.

مه‌به‌ست سه‌ردانه‌كه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، بۆ ئیسڕائیل و توركیا و رۆژئاوای كوردستان. تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایه‌ لە سووریا.

بەپێی هه‌واڵێكی رادیۆی ئیسرائیل، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی هەینی رایگەیاندووە کە ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕینی ستراتیژی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت سوریادا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها خاوبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا به‌دیده‌كرێت.

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، له‌ تویته‌ر گوتی: له‌ ئیسرائیله‌وه‌ بۆ توركیا، له‌وێ باس له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌ سووریا، پاشان چۆن ئیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوڕێكانمان بكه‌ین تاوه‌كو ڕێگری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش بین كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا شه‌ڕیان دژی داعش ده‌كرد، نه‌هیشتنی ڕه‌فتاری چه‌په‌ڵی ئێرانیش له‌ ناوچه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگرین.


جۆن بۆڵتن له‌ ئیسڕائیل،  راشیگه‌یاندووه‌" هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌مریكا له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیماویی له‌ لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت، هه‌ر وه‌ڵامێكی دیكه‌ش هه‌بێت، ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌هێز كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت".


هه‌روه‌ها راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا هۆشداری داوەتە رژێمی سووریا لەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ببێتە دەرفەت بۆ رژێمی سووریا بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.