کوردستان

07:00 - 05/01/2019

كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵپه‌سێردران‌

پەیسەر

كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە بۆگفتوگۆ لەسەر كابینەی حكومەت دەستپێبكاتەوە هەڵپەسێردران و حزبێكیش ناوبژیوانیان دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی دەربارەی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بەهۆی دەستگیركردنی ئەندامانی یەكتر بۆ كاتێكی نادیار هەڵپەسێردراوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی تاك لایه‌نانه‌ كۆبونەوەكانی هەڵپەساردووە و پارتی داوایكردووە گفتوگۆكان بەردەوام بن، چونكە پارتی پێی وایە ناكرێت لەوە زیاتر كابینەی حكومەت دوابكەوێت.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵی كەمكردنەوەی گرژیەكانی ئەو دووحزبە دەدات و هۆشداریشی داوە لەتێكدانی ئاسایشی كوردستان..
بەپێی زانیاریەكان محەمەدحاجی مەحمود سه‌رۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكرات، هەوڵی نێوەندگیری نێوان ئەو دووحزبە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی هەینی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆدەبێتەوە و هەفتەی داهاتوش لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.