03:20 - 25/09/2020
دەرباز محەمەد: ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستکەوت نییە، بەئەنجامگەیاندنی دەستکەوتە
د. دەرباز محەمەد ئهندامى خانهى راپهڕاندنى بزوتنهوهى گۆڕان، له گوتارێكدا سهبارهت ریفراندۆم دواى تێپهڕینى سىێ ساڵ بهسهر ریفراندۆمدا نوسیویهتى:"ئێوارەی رۆژی پێش ریفراندۆم بەناو شاری سلێمانی دەسوڕامەوە، ھەستم دەکرد ئەم شارە چاوەڕوانی ماتەمێکی قورسە، خەمێکی قووڵ روخساری خەڵکەکەی داگرتبو، ھەرگیز لەوە نەدەچو سبەی ئاھەنگی سەربەخۆیی بێ، ھێندەی لەوە دەچو سبەی کۆستێکی گەورەیە وخوا خاپتر نەدا".
دهرباز محهمهد پێى وایه:"وەکچۆن ریفراندۆم کاتی نەبو، ئامادەباشی نەکرابو، ھەڵوێستی نێو دەوڵەتی لەگەڵ نەبو، ورەو ئامادەسازی ھێزی پێشمەرگە نەبو، ھەرواش ئامادەیی ھاوڵاتی نەبو".
ههروهها ئاماژهى بهوهشكردووه، لەھەمان کاتدا ١٦ ی ئۆکتۆبەر نیشانی دا، شتێک نیە بەناوی خەمی نەتەوەیی، یەکێتی نەتەوەیی، ھەر کەس ولایەنە بۆ خۆی، لەپێناوی خۆی، رێکدەکەوی و تەنانەت دۆستە نزیکەکانیشی، جەنگاوەرە شەڕکەرەکانیشی ئاگەدار ناکاتەوە فریای ژیانی خۆیان بکەون.
به بڕواى ئهو ئهندامهى خانهى راپهڕاندنى بزوتنهوهى گۆڕان:"ھەرچۆنێک بێ، ریفراندۆم دەرسێکە بۆ ھەمومان، کەس خۆی نەکا بە پاڵەوان کە ئەو نەبایە نەدەکرا، چونکە ئەنجامدانی دەستکەوت نییە، بەئەنجامگەیاندنی دەستکەوتە، رونیشە کە کەس نەیویست بەئەنجام بگا، یان نەیتوانی کار بە ئەنجامەکەی بکا. دەرسی ریفراندۆم بەردەوامە، وەک چۆن ئاسهوارە خراپەکانی(( نەمزانیوە ئاسەواری باشی ھەبوبێ!! )) تا دەیان ساڵی تر بەردەوام دەبێ".
سهبارهت له لێكهوتهكانى ریفراندۆم نوسیویهتى:"تۆمەتبەخشینەوە، دژایەتی تا ئاستی تەخوینکردن، ماڵوێرانی بۆ سەدان ھەزار کورد لە خانەقین تا شەنگال، لێکەوتەی ئەمنی وجێگێربونی داعش، لە بری پێشمەرگە، لە خاکی کوردستان، بەفیڕۆچونی خوێنی ھەزاران شەھید، لەدەستدانی خاک بە دەیان ھەزار کیلۆمەتر، ماڵئاوایی لە کەرکوک، کەرکوکی تاڵان، کەرکوکی خەون وکەرکوکی خەیاڵ و کەرکوکی ... و ...".
دهشڵێت:"لە گۆشەنیگای ریفراندۆم کارتی سەربەخۆییە، ھەر کاتێک بێ دەبێ ئەم کارتە بەکار بێ. راستیەکەی وھەر لەم راستیە زیاتریش ھیچ راستیەکی تر نیە، ھاوکێشەی بونی دەوڵەت بۆ کورد ھیچکات کێشەی ئەوەی نەبوە لێی بپرسی دەوڵەتت دەوێ یان نا؟! بەڵکو دەوڵەت بۆ کورد بەشەڕ دروست دەبێ وبەخوێن ئاودەدرێ، تەنانەت ئەگەر ھاوکێشە نێودەوڵەتیەکەش تەواو پشتیوان بێ".
"کێشەی گەورەی ئێمە ئەوەیە، خوێندنەوەکان بۆ ریفراندۆم حزبیانەیە، بنەماڵەییانەیە، بەسۆزەوەیە، دابەشبونێک دروستکراوە ، دابەشبونی شەیتان و رەحمان، نیشتیمان دۆست و خائین، ئەگەر لەگەڵ نیت، یان نەبوی، ئیتر پیاوی بێگانەی، ئەگەریش لەگەڵی لەتۆ دڵسۆزتر نیە. باشە ئەگەر لێم دەپرسی، ئیتر بۆ راکەم بە خیانەت دەزانی، یان لێم مەپرسە وپەنا بەخوا رایبگەیەنە"د. دەرباز محەمەد واى نوسیوه.
لهكۆتاییدا ئهوه دهخاتهڕوو:"بۆیە ئێستا قسەکردن لەسەر ریفراندۆم لە سیاقە ئەکادیمی وسیاسیەکەی کارێکی ئاسان نیە، ئاسانیش نابێ، مەگەر نەوەیەکی تر لەم روداوە باشتر تێبگا، پاش ئەوەی لەبری راگەیاندنی دەوڵەت، تێدەگا دەوڵەتی ھەبوە و بەھۆی ئەم ریفراندۆمەوە لەدەستیداوە".