11:26 - 04/01/2019
پارتی له سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كادیرانی ده‌كات
پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كایدیرانی حیزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌كات و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كانیان بۆ پاسه‌وانی پاره‌گاكان چۆڵ بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌ز زانیاریانه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به په‌یسه‌رپرێس گه‌یشتووه، پارتی داوای له هه‌موو كادیر و لایه‌نگرانی كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی خۆیان به‌دورر بگرن له لێدوان و له‌ئاستی بارودۆخه‌كه‌دا به‌رپرسن بن.هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، پارتی داوای ئه‌وه‌شی لێكردوون، كه‌متر له باره‌گاكان بمێننه‌وه و شوێنه‌كانیان بۆ پاسه‌وانی باره‌گاكان چۆڵ بكه‌ن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چوار ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتی ده‌ستگیركران و له سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتیش كادیری پارتی ده‌ستگیكركراون.
پێشتر په‌یسه‌رپرێس له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو پارتییه‌وه ده‌ستی كه‌وتبوو، بڵاویكرده‌وه، پارتی"به هۆكاری هاوكاریكردنی په‌كه‌كه" ژماره‌یه‌ك كادیری یه‌كێتی ده‌ستگیركردووه، یه‌كێتیش هه‌وڵی داوه له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی ئازادیان بكات، به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نه‌بووه له راگه‌یاندنه‌كان قسه له‌سه‌ر ئەو هۆکارە بكات ئه‌وه‌ش له‌پێناو باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی كاتێك توندبوو كه شه‌وی چوارشه‌ممه، پێشڕه‌و وه‌یسی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی گوتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له گه‌رمیان كادیرێكی پارتی ده‌ستگیركراوه بۆیه پێشڕه‌و وه‌یسییان ده‌ستگیركردووه.
له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی پێشڕه‌و وه‌یسی، حاجی مه‌سیفی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له بەیانێکی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبه‌كه‌یه‌وه خوێندییه‌وه گوتی"ئێمه یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووین كۆبوونه‌وه‌كان به ئه‌نجام بگه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند رۆژێكه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر شه‌وانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر هه‌ڤاڵانمان، هێزه ده‌مامكداره‌كان ده‌یانفڕێنن بۆ شوێنی نادیار".
ئه‌م رووداوانه له كاتێكدایه كه بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ستپبێكه‌نه‌وه و تائێستاش له‌سه‌ر ئاستی هه‌ره باڵای ئه‌م دوو حیزبه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه رووداوانه نه‌دراوه.