10:55 - 22/08/2020
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی و دۆناڵد تره‌مپ دا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه باس كراوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌یسه‌ر پرێسی
ڕاگه‌یاندووه وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رانی
یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا باس له دوا
پێشهاته‌كان و ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و ئه‌مه‌ریكا تاووتوێ
بكه‌ن و ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدا هه‌لبسه‌نگێنن.
به
پێ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری دواخستنی دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
ڕه‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشاندایه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی وه‌ك
شاند به‌شداربوون.
دوای
سه‌ردانه چه‌ند رۆژییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوزیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری
كه به‌شێكیان نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه
عێراق.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی گفتوگۆی
نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بووه‌و به‌شێك له گفتوگۆكان تایبه‌ت بووه
به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادو هه‌ردوولا باسیان له درێژه‌پێدانی
گفتوگۆكان كردووه‌و ئه‌مه‌ریكاش ڕایگه‌یاندووه كه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له
سه‌قامگیریی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییه‌كانیدا ڕۆڵی گرنگی هه‌یه، بۆیه
دانوستان و ڕیكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به خاڵێكی گرنگ وه‌سف كراوه.