09:30 - 14/08/2020
بەڕێوەبەرى گومرگى باشماخ قهبارهى مهترسیدارى قاچاغى له دهروازهكان ئاشكرادهكات
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەرى گومرگى خاڵى سنووریى باشماخ له پشكى بزوتنهوهى گۆڕان، له چاوپێكهوتنێكدا دهڵێت:"بە مەزەندەى ئێمە مانگانە لە هەر دەروازەیەک ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن دۆلار بە قاچاخچیەتى بە هەدەر دەڕوات".
شاخەوان بەکر له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهى ئێن ئێن دهڵێت:"هەموو ئەو بابەتانەى بە شێوەیەى فەرمى هاوردەدەکرێن تۆمار دەکرێن و کۆدیان بۆ دەکرێت و گومرگ دەکرێن، ئەمە بەپێى سیستەمى ئەلکترۆنى بەڕێوەدەچێت، هەر کەس بیەوێت دەتوانێت لەسەر ئەمانە زانیارى دەستبکەوێت. کێشە گەورەکەى ئێمە مەسەلەى قاچاخچیەتیە کە لە هەموو دونیادا هەیە، بەڵام ئێمە کێشەیەکى ترمان هەیە، کە پێى دەوترێت قاچاخچیەتى رێکخراو، ئەمەش بەرپرسانى باڵاى ئەم وڵاتەى لە پشتەوەیە، نەک ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتى مەرزى باشماخ بەڵکو سەرووى ئێمە وەزارەتى دارایى و ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانیش گیریان بە دەستیانەوە خواردوەو ناتوانن کۆنتڕۆڵى بکەن، ئەمانە کەسانى باڵادەستى ئەم وڵاتەن ناتوانرێت هیچ لێپرسینەوەیەکى یاساییان لەگەڵدا بکرێت".
سهبارهت بهوهى كه ئایا بارى قاچاخیش بە هەمان رێگەى بارە ئاساییەکان دەهێنرێنە ناو هەرێم؟ دهڵێت:"نەخێر، کە من پێتدەڵێم قاچاخچیەتى رێکخراو مەبەستەکەم ئەمە، کاتێک ئەوان بارەکان دەهێنن بە هیچ شێوەیەک داغڵى سیستەمى نابن. دەروازەکان خەتى گومرگى و خەتى ئاساییان هەیە هى هاتوچۆ، ئەوانەى لە خەتى گومرگییەوە دێن هەموو رێکارێکیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەموو بارەکان لە خەتى گومرگەوە نایەن، بەشێکیان لە رێگەى هێزى تایبەتى ئەمنییەوە دەهێنرێن بەبێ ئەوەى هیچ ئیجرائاتێکیان لەگەڵدا بکرێت، واتە نە گومرگ نە پشکنین".
بهڕێوهبهرى گومركى باشماخ ئهوهش دهخاتهڕوو، كه ئەم کارە کەسانى پلە باڵاى حزبەکانى لە پشتەوەیە، بە تەنیا لە مەرزى باشماخەوە نیە و لەسەرجەم مەرزەکان هەیە، "دەتوانم بڵێم دیاردەیەکە پێشینەى هەیە".
سهبارهت بهو شتانهى به قاچاغ هاورده دهكرێن ئاماژهى بهوهدهكات:"هیچ کەس بۆى نیە بچێت سەیرى ئەو شتانە بکات کە بە قاچاخ دەهێنرێن، بەڵام بەپێى زانیارییەکانى ئێمە ئەوانەى دەهێنرێن کە هێنانیان قەدەغەیە وەکو هێلکە، یان ئەوانەى گومرگیان زۆرە وەک جگەرە".
له وهڵامى ئهوهى كه گۆڕان زۆر باسى چاکسازى دەکات و ئێوە چیتان کردووە بۆ بنەبڕکردنى ئەمە؟ شاخەوان بەکر رایدهگهیهنێت:"ئێمە بزوتنەوەیەکى مەدەنین هەموو رێگەچارە ئاشتیانەکان بەکاردەهێنین بۆ چاکسازى و راستکردنەوەى هەڵەو کەموکورتییەکان، چەندە لە تواناماندا بێت هەوڵدەدەین دزى و گەندەڵى نەکرێت، ئەو شتانەى دەسەڵاتمان بەسەریاندا شکاوە بێدەنگ نەبوین لێیان، پەرلەمانتارەکانمان بە دەنگى بەرز باسى گەندەڵیان کردوە و رێگەچارەشیان خستوەتەوو، بەشێک لەو لایەنانەشى کە بەشدارن لە پەرلەمان خۆیان بەشدارن لە قاچاخچیەتیەکە و نایانەوێت چارەى بکەن. لە بارەى حکومەتیشەوە بەداخەوە دەڵێم بەشێکى زۆر لە بەرپرسەکانى پارتى و یەکێتى خۆیان خاوەنداریەتى ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە قاچاخچیەتى دەکەن".
دهشڵێت:"ئێمە لەڕێى پەرلەمان و وەزارەتى دارایى و ئەنجومەنى وەزیرانەوە راپۆرتمان بەرزکردوەتەوە، تەنانەت لە گفتوگۆ حزبیەکاندا زۆر بە روونى باسى ئەم بابەتانە کراوە، بەڵام بە داخەوە تائێستا نەکراوە و هیچ دەستپیشخەرییەکیش نابینین، لە هەر دەروازەیەکدا ١٠ بۆ ١٥ کۆمپانیا هەن و زۆربەیان حزبین و لە ژێر ناوى جۆراوجۆردا پارە لە خەڵک وەردەگرن و ئەمانە قانونیان بۆ دەرکراوە و گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە، مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار دەچێت بۆ ئەم کۆمپانیایانە".
بهڕێوهبهرى گومركى باشماخ پێى وایه، بڕیارى وەزارەتى دارایى بۆ دروستكردنى بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە چاودێری ههنگاوێكى باشه و دهڵێت، رەنگە ئەمە هەموو دیاردەکان کۆتایى پێنەهێنێت، دەستخۆشى لە وەزیرى دارایى دەکەم، هەنگاوێکى باشە.
شاخەوان بەکر سهبارهت به بهشدارى هێزى ئهمنیى لهو پرۆسهى قاچاغچییهدا دهڵێت:"هەموو ئەوە دەکرێت بەپشتیوانى هێزى ئەمنی دەکرێت، هێزى چەکدارى حزبەکانە و رەنگە هى حکومەتیش بێت".
له وهڵامى ئهوهى كه ئێوە لە کارەکانتاندا رووبەروى فشارو هەڕەشە بونەتەوە؟ دهڵێت:"بەڵێ تووشى ئاستەنگ بووینەتەوە، هەندێک شت هەبووە دەستمان بەسەریاندا شکاوە دەستمان بەسەر باردا گرتووەو بارمان تەلەف کردووە، چەندین دۆسیەى قاچاخچیەتیمان هەیە کە گیراون و ئیجرائاتى قانونیان لەگەڵدا کراوە، بەڵام بەراستى دەستمان بەسەر هەموویدا ناشکێت، نەک ئێمە حکومەتى هەرێمیش دەستیان بەسەردا ناشکێت".