06:45 - 12/08/2020
جیاوازى نێو حكومه‌ت له‌سه‌ر مووچه به كوێ ده‌گات؟
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جیاواز له كۆبوونه‌وه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجامدا، هاوڕا نه‌بوون له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه به لێڕینه‌وه هاوشێوه‌ى مانگى رابردوو، تیمى وه‌زاره‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چه‌ند وه‌زیرێكى یه‌كێتى و پارتیش ده‌نگیان به لێبڕینه‌كه نه‌دا.
تیمى وه‌زارى گۆڕان له‌ژێر راسپارده‌ى دوایین كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌مڕۆ لێبڕینى مووچه‌ى ره‌تكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند وه‌زیرێكى یه‌كێتى و پارتى هاوڕابوون، بۆیه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاردانى بۆ دانیشتنى داهاتوو دواخست.
جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا له رۆژى ٩ى ته‌مووز له خاڵى دووه‌مى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به فه‌رمى رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە راگەیندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی یٔەنجومەنی وەزیران لە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ کە تەنها بۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو رێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە کە حکومەت هەرێم پابەندبێت بەو بەڵێنەوە.
گۆڕان هاوكات جه‌ختیكرده‌وه، له‌برى ئه‌وه حكومه‌ت پێویسته ده‌ست بۆ چاكسازى له كه‌رتى نه‌وت و گاز، داهاتى ناوخۆ، خاڵه سنورییه‌كان و باج ببرێت و رێككه‌وتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئه‌نجام بدرێت. راشیگه‌یاندبوو پێویستە دەستەبەجێ تەواوی داهات بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و کۆتایی بە قۆرخکاری و دەستێوەردانی کۆمپانیای حیزبی بهێندرێت.
رۆژێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران عه‌دنان عوسمان گوته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:"بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت تەنها لە پێناو چاکسازی و ڕێگری‌کردن لە گەندەڵی و قاچاخچێتی بووە، بەدڵنیاییەوە ئێمە نەک نابینە پاسەوانی ئەم بەد ڕەفتاری و کارە نایاساییانە، بەڵکو بەھەموو توانایەکمان ڕووبەڕووی دەبینەوەو بێدەنگ و بێھەڵوێست نابین".
گوته‌بێژى گۆڕان جه‌خیكرده‌وه، ژیانی مووچەخۆران و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە، بەڵام لەبری ھەنگاونانی خێرا بۆ چاکسازی و چارەسەری کێشەی موچە، کەچی قەبارەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە ئەندازەیەکی مەترسیدار زیادیکردوە.
گوته‌كانى گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌هات، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، له‌چه‌ندین چاوپێكه‌وتندا به به‌ڵگه‌وه ورده‌كارى قاچاخیى خاڵى سنورییه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر قاچاخى و تاڵانى داهاتى گشتى نه‌بێت، ده‌توانرێت پاره‌ى مووچه دابین بكرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به مووچه به كورتى رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی مووچە بدات، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت بەپێی ئەو توانا داراییەی لە بەردەستە.
تا ئێستا دیارنییه ئه‌م جیاوازییه‌ى نێو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر مووچه سه‌رى له‌كوێوه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام به‌و دۆخه‌ى ئێستا‌و بێ ده‌ست بردن بۆ چاكسازى له سه‌رچاوه‌كانى داهات وه‌ك ئه‌وه‌ى داوایكردووه، پیناچێت تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بچێته ژێر بارى دابه‌شكردنى مووچه به لێبڕینه‌وه.