06:08 - 09/08/2020
بایک رهخنه له رێككهوتنى ئهمریكا و رۆژئاواى كوردستان دهگرێت
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ میدیاى حزبهكهى رهخنه له رێككهوتنى رۆژئاواى كوردستان و كۆمپانیا ئهمریكییهكان دهگرێت و دهڵێت تهنها له راگهیاندنهكان ئهو ههواڵهیان بیستووه و دهشڵێت:"هەر سەروەتێک لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاکی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سوریایە، تەنها هی هەندێک کەس نیە".
لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ستێرک تی ڤی پرسیارێك له بایك كراوه كه، لەم رۆژانەی دواییدا، لە رۆژئاوای کوردستان هەندێک هەواڵ لەسەر یەکێتی و یەکڕیزی، هەروەها واژۆکردنی هەندێک پەیمان، بڵاو دەکرێنەوە. لە سەر ئەم بابەتانە لێدوان بڵاو دەکرێنەوە. ئێوە ئەم بابەتانە چۆن شیکاری بۆ دەکەن؟
جهمیل بایك له وهڵامدا دهڵێت:"ئێمەش هەندێک لە بابەتەکان لە راگەیاندنەوەکانەوە گوێمان لێدەبێت. لە بنەڕەتدا ئەمانە چیە و چۆنە ئێمە نازانین. دەوترێت لەگەڵ وێستگەیەکی نەوت رێکەوتن ئیمزا کراوە. تەنانەت سوریاش لێدوانیدا و وتی ئێمە قبوڵمان نیە. وتی، ئەمە نایەکسانیە، نەوتمان دەدزرێت. هێندەی ئێمە دەزانین سوریا لە رووی نێودەوڵەتیەوە تەنها رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان قبوڵ دەکات، واتە وەکو دەسەڵات و دەوڵەت. هەر سەروەتێک لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاکی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سوریایە، تەنها هی هەندێک کەس نیە. ناکرێت هەندێک کەس بێن و ئەم سەروەتە بکەن بە هی خۆیان. ئێمە پێشتریش وتبوومان، ئێستاش دەیڵێینەوە".
هاوسهرۆكى كهجهكه له درێژهى لێدوانهكهیدا دهڵێت:"تەنانەت خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش هەمان شتی وتبوو. دەیانوت، ئەم نەوتە و هەموو سەروەتی سەرزەوی و ژێرزەوییەی سوریا، هی هەموو گەلانی سوریایە. لە هەمووشی راستتر هەر ئەمەیە. ئەم پەیمانانە کە لەگەڵ وێستگەکانی نەوت ئیمزا کراون، تا چەند لەم چوارچێوەیەدایە، ئێمە نازانین. بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بێت. واتە ئەمڕۆ کە لە سوریا هەندێک کێشەی ئابوری هەیە، لەسەر باکوری سوریاش ئەگەر ئەم کێشانە لەبەرچاو بگیرێن و لەم چوارچێوەیەدا رێکەوتن ئیمزا بکرێن، ئێمە شتێک ناڵێین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، دەبێت مرۆڤ هەڵوێستەی لەسەر بکات".