کوردستان

10:26 - 02/01/2019

یەكێتی لەداوایەكی پارتی نیگەرانە‌

پەیسەر

یەكێتی لەداواكاریەكی پارتی دەربارەی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم نیگەرانە و پێناچێت جێیبەجێی بكات.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە بۆ هەر پۆستێك دووكاندید پێشكەش بكات، بەڵام یەكێتی رایگەیاندووە ئەو هەنگاوە دەرگا دەكاتەوە بۆ دەستوەردانی پارتی لەكاروباری ناوخۆی یەكێتی و پێدەچێت پارتی ئەو كارە بۆ دژایەتی باڵی ماڵی تاڵەبانی و لەبەرژوەندی باڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەكاربهێنێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد پارتی تا ئێستا لەسەر ئەو داواكاریەی سورە و یەكێتیش بڕیاریداوە بۆ هەر پۆستێك ناوی تەنها یەك كاندید رەوانە بكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد داواكاریەكەی پارتی لەیەكێتی لەكاتێكدایە پارتی داوای لەبزوتنەوەی گۆڕان كردووە بۆ هەر پۆستێك ناوی تەنها یەك كاندید رەوانە بكەن.