کوردستان

05:16 - 01/01/2019

پارتی داوای پۆستێكی باڵای بەغدا دەكات‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان داوای پۆستی سوپاسالای عێراق دەكات و لەگەڵا ئەو پۆستەشدا دەیەوێت وەزارەتی دادی عێراق‌و سەرۆكی دوو دەستەی سەربەخۆو چەند بریكارێك بۆ خۆی وەربگرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو پارتی دیموكرات بۆ پەیسەر پرێس، پارتی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بەمافی خۆی دەزانێت‌و سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە پارتی جگە لەو پۆستە دەیەوێت ئەو پۆستانەی تریش، كە لەكابینەكانی رابردوو پشكی كورد بوون لەوانە پۆستی سوپاسالاری عێراق‌و سەرۆكی دوو دەستەی سەربەخۆو چەند بریكارێك بۆ خۆی وەربگرێت.

پارتی دیموكرات 25 كورسی لەپەرلەمانی عێراق هەیە، پێشتر پۆستەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران‌و وەزارەتەكانی دارایی‌و ئاوەدانكردنەوەی لەپەرلەمان‌و حكومەت وەرگرتووە.