03:21 - 01/01/2019
یەكێتی لەرێگەی یوسف محەمەدەوە نامەیەك ئاراستەی گۆڕان دەكات
یەكێتی لەرێگەی یوسف محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەك ئاراستەی گۆڕان دەكات و پەیسەرپرێسیش ناوەرۆكەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، لەسەرداوای ماڵی تاڵەبانی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، نامەیەكی لەرێگەی یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە.
بە پێی زانیارییەكان لە نامەكەدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، داوا دەكات پێش دەستپێكردنەوەی خولی داهاتووی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت، یەكێتی و گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆببنەوە بۆئەوەی هەردوولا لەچوارچێوەی یەك پرۆژەدا پەیماننامەیەك واژۆ بكەن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆران دوای گەیشتنی نامەكەی بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە هەوڵ دەدەن لە ئایندەیەكی نزیكدا وەڵامی نامەكە بدەنەوە، بەڵام نازاندرێت گۆڕان رەزامەندی لەسەر كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی پیشان دەدات یان وەك هەوڵەكانی پێشوو رەتیدەكاتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشتر رێككەوتننامەیەكیان لەنێواندابوو، بەڵام دواتر گۆران، یەكێتی بەجێبەجێنەكردنی تۆمەتباركرد و بەهۆیەوە رێككەوتننامەكەی بەشێوەیەكی فەرمی هەڵپەسارد..