کوردستان

10:44 - 19/07/2020

ئەجێنداری سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەغداد روو لە هەرێمی كوردستانە‌

پەیسەر

ئەجێنداری سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەغداد روو لە هەرێمی كوردستانە و چەند كۆبوونەوەیەكی سیاسی ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە بەغداد، ئەجێندای سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەغداد رووی لە هەرێمی كوردستانە و ژمارەیەك كۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە عێراقیش جگە لە ئەجێندای رەسمی سەردانەكەی كە كۆبوونەوەیە لەگەڵ هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، چەند كۆبوونەوەیەكی نهێنی و ئاشكرای سیاسی ئەنجام دەدات لەنێویشیاندا لەگەڵ چەند بەرپرسێكی حەشدی شەعبی.