11:53 - 01/01/2019
یەكێتی هەوڵێكی نوێ بۆ ئاشتكردنەوەی مەلابەختیار دەدات
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، جارێكی تر ده‌یه‌وێت مه‌لا به‌ختیار لێپسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كان، به‌ڵام سه‌ركه‌توو نابێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه ئاگاداره‌وه ده‌ستی په‌یسه‌رپرێس كه‌ووتوه، یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیاری داوه مه‌لا به‌ختیار بگه‌ڕێنێته‌وه.
بەپێی ئەو زانیارییه‌كان ، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی پەیوەندی بەمەلابەختیارەوە كردووە و پێی راگەیاندووە دەیەوێت سەردانی بكات بۆ ماڵەوە و لەوێ گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی بۆ ناو كۆبوونەوەكان بكەن، بەڵام مەلابەختیار داواكاریەكەی رەتكردۆتەوە و رایگەیاندووە پێویست ناكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، بەرهەم ساڵح لەلایەك هەوڵیدا مەلابەختیار ئاشت بكاتەوە كە لەسەرپێنەدانی پۆستی سەرۆك كۆماری تەواوی كۆبونەوەكانی یەكێتی بایكۆت كردووە و لەلایەكی تریشەوە ویستویەتی نهێنی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی مەسعود بارزانی و مەلابەختیار بزانێت.
ماوەی چەند مانگێكە مەلا بەختیار بەهۆی نیگەرانی لە سیاسەتی حیزبەكەیی و هەروەها كاندیدنەكردنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار‌و هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی یەكێتی نیشتیمانی كردووە و دوای چەندین هەوڵ بۆ ئاشتكردنەوەی ئامادەنەبووە بگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەكان.