02:25 - 09/07/2020
بۆچی كورد له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه؟
نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌ناوچه‌كانی كه ئێستا تێیدا ده‌ژی ڕه‌گی داكوتاوه‌و خۆشه‌ویستی خۆی له‌گه‌ڵ خاك و ئاوی تێكهڵكردووهو له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتی درێژ خایه‌نی هه‌یه، كورد گه‌رچی دره‌نگ به‌وه‌دا گه‌شت كه بیری نه‌ته‌وایه‌تی تۆخ بكاته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه بیربكاته‌وه‌و بڕیار بدات و له‌دوای نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه ئه‌ویش گوتی من كوردم، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و ڕێگر نه‌بووه له‌وه‌ی كه نه‌هێڵێت ئه‌وانه‌ی كه‌مینه‌ن له سنووره‌كانی ئه‌واندا زمان و كه‌لتووری خۆیان به‌كار بهێنن و موماره‌سه‌ی بكه‌ن، ئه‌و كاره‌ی كه به‌رده‌وام به‌ره‌و خۆی كراوه..
به‌هۆی ڕێكه‌وت نامه‌ی سایكس بیكۆ وه كورد به‌فه‌رمی دابه‌شی چوارپارچه كراوه،به‌سه‌ر هه‌رچوار ئاڕاسته جوگرافیهكهی باكوور باشوور رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئه‌وانه‌ی تر كه پهراكهندهو دابه‌ش بوون ئێجگار زۆرن و له هه‌ر چوار پارچهكهش بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز پێده‌چێت ئه‌و دیارده‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان -پارچه‌كه‌ی ئێران- زۆرتر بووبێت و تا ئێسته‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی سه‌رچاوه‌كان نه‌ته‌وه‌ی کورد لە دوای فارس و
ئازەریەکان سییەمین نەتەوەی وڵاتی ئێستای ئێران ئەژمار دەکرێن. سه‌رچاوه مێژوییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن چوارهەزارساڵ پێش
له ئێستا كورده‌كان لەوناوچەیه نیشتەجی بوون كه ئێستا پێیده‌گوترێت کوردستان.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه باسی ده‌كه‌ن، کورد سەرەتا
لە په‌ناو نزیكی ده‌ریاچه‌ی وانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیای ئه‌مڕۆو ناوچەی قەوقاز
و رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجلە پڕژووبڵاو بوون ، و دوای ئه‌وه‌ی کۆمەڵگەكانی ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌ره‌و یه‌كگرتوویی رۆشتوون توانییان لە ناوچەی کوردستانی ئێستا نیشتەجێی ببن.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه دهكهنسهرجهم ناوچەی
کوردستان لە سەردەمی حکومەتی پاشایەتی مادەکان تاساڵی 1514 دەسەڵاتدار و پارێزگای
ئێران بوو. لە
سەردەمی سەلجووقەکان ناوی کوردستان بە شێوەی فەرمی باو‌و بوو و بە شێوەی یاسایی لە تۆماره‌كانی
ده‌وڵه‌تدا تۆمار کراوه‌و سنووری کوردستان ڕاگەینراوه.
شاعەباسی سەفەوی لە سەدەی
حەڤدەهەمدا ژمارەیەکی زۆر کورد بۆ شەڕ لەسەر ئۆزبەکەکان لە باکووری خۆراسان
نیشتەجێی کرد. لە دوای
شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی عوسمانیەکان کوردەکان روو لە ڕۆژئاوای ئیران لە
پارێزگاکانی کوردستان، باشووری ئازەربایجان و بەشێک تر لە پاریزگاکانی کرماشان و
ئیلام و خۆراسانی باکووو هه‌ندێك لە
ناوچەکانی تری ئێران هەر وەک پارێزگای گیلان(لووشان، چەمخاڵە، لەنگروود) ،قۆم، قەزوین،
فارس مازەندەران،بەلووچستان و هەمەدان كردووه‌و له‌وناوچانه‌دا کورد بهپەرتەوازەیی
جێگییر بوون.و
تائێستاش له‌وناوچانه ماونه‌ته‌وه.
بە پێی ئامارێکی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ئێران
(2016)، ژمارەی دانیشتووانی کورد لە هەموو ئێران‌دا ٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە، بەڵام
سەرچاوەی دیکە باسی نزیک لە ١٠ ملیۆن دانیشتووی کورد لەو سنوورەدا دەکەن کە بە وڵاتی
ئێران ناسراوە.
هەروەها بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان، کوردی رۆژهەڵات
بە ناوچە رەسەنەکانی خۆیەوە لە ١٩ پارێزگای ئێران‌دا نیشتەجێن کە ئەو پارێزگایانە بە
پێی دابەشکاری حکومی دیاری کراون و ناویان لە سەر داندراوە.
ئەمڕۆ لە زۆرینه‌ی ناوچەكانی ئێران‌دا کورد بوونی هه‌یه‌و به‌شێك
له كۆمه‌ڵگه فره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و ناوچانه پێكده‌هێنن، ئێستاکە زۆربەی دانیشتوانی کرماشان و سنە کوردن،
بە دەستەواژەیهکی تر ئەتوانین بڵێین بنکەو ناوەندی هاونیشتیمانانی کورد لە ئێران
ئەم دوو پارێزگان. پاڕیزگای
ئازەربایجانی ڕۆژئاوا –پارێزگای ورمێ- شارەکانی ؛ خۆی، ماکوو،سەلماس، سەردەشت، مەهاباد
میاندواو، نەغەدە، پیرانشار، شنۆ، بۆکان، تەکاب، شاهین دێژ، چاڵدێران زۆرینه‌ی ڕه‌هایان
كوردن و له سنووری كوردستاندان، به‌شێكی ئه‌و پارێزگایه كوردستان نیه.
لەخۆراسانی باکوور و بەشێک لە خۆراسانی ڕەزەوی ناوچەکانی ؛ ئاسفراین،
بۆجنوورد، شیروان، قووچان، درگز، چنارانو باجیکەران بەزمانی کوردی قسە دەکەن کە بە
گیرانەوەیەک لە مێژوو لە خێڵ و تایفەی ئەفشار بوون کە لە سەردەمی شاعەباس لە ناوچە
ی ڕۆژئاوای ورمێ بۆ ئه‌و ناوچانه کۆچیان کردووە.
ئەندازیار عبدالمحمد زاهدی پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێکی
تەلەفۆنی بە پەیسەر پڕێسی گوت؛ توانای فەرهەنگی
و هۆنەری له کوردستان زۆرە ودەتوانی
ببێتە دەستمایە بۆ پەرەپێدان بە فەرهەنگی ئێران بەڵام پێویستە ئاوڕی زیاتر لەم
بەشە بدرێت و کاری شیاوتر بکرێت. رایشیگەیاند؛
کوردستان مەڵبەندی هۆنەر و فەرهەنگە و خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە ئاوڕی زیاتریان
لێی بدرێتەوە.
لە ساڵەکانی دوایین پڕۆسەی کۆچ
کردنی کوردەکان بەره‌و شاری تارانی پایتەخت و شاره‌گه‌وره و پڕ له‌كاره‌كان زۆری
کردوە. ئەمە ڵە حالێکدایە کە زۆربەی خەڵکەکە بە پێچەوانەی ویستی خۆیان بووه‌و له‌به‌ر
بارودۆخی ژیان ناچار بوون به كۆچكردنی كاتی بۆئه‌و ناوچانه . جیاوازی
فەرهەنگی، زمانی، لەزوربەی کات نارەزایی، بێ‌کاری ونەبوونی دۆخی ئاووهەوا، دوری لە
پێداویستیەکانی بژێوی، نه‌بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م كورردبوون و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان
و ئه‌وه‌ی وای کردوە بگەنە تاران و شاره گه‌وره‌كانی دی و لە وێ ژیان بە سەر ببەن،
ته‌نها بواره ئابووریهكهیه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردانپهرش و
بڵاوبوونه‌ته‌وه بەڵام هەرگیز زمان و فەرهەنگ و کڵتوری خۆیان فەرامۆش نەکردوە و ئه‌و سه‌رمایه مهعنهییه بۆ وەچەكانیان هەر
دەمێنێتەوە.
بۆ بینینی به‌شێكی زۆر كوردانی په‌رش و بڵاوی ئێران كلیك لێره بكه: