کوردستان

10:20 - 08/07/2020

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە‌

پەیسەر

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە و كۆتایی بە ساردبوونەوەی پەیوەندییەكانیان بهێنن.

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لەكاتێكدایە كە پێشتر چەند جارێك هەوڵدراوە كۆبوونەوە ئەنجام بدەن بەڵام لە دواین ساتەكاندا كۆبوونەوەكان هەڵوەشاونەتەوە و بەپێی زانیارییەكانیش بەشێك لە ساردبوونەوەی پەیوەندییەكانی ئەو دوو حیزبە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە پارتی دان بە هاوسەرۆكەكانی یەكێتیدا نانێت و نزیكەی 7 مانگ بەسەر كۆنگرەی یەكێتیدا تێپەڕیوە بەڵام تا ئێستاش ئامادەنەبوون تەنانەت پیرۆزباییان لێبكەن لە ئاستی بەرزدا.