11:22 - 07/07/2020
فۆڕمی زانیاری بە فەرمانبەران و مووچەخۆران پڕدەكرێتەوە
بۆ ئاشكراكردنی زانیاری دروستی فەرمانبەران و پلە و دەرماڵە، وەزارەتی دارایی فۆڕمی زانیاری بە سەرجەم فەرمانبەران پڕدەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان فۆڕمی زانیاری ئاراستەی سەرجەم وەزارەكان دەكات، تا لەرێگەی ئەو فۆرمەوە زانیاری دروستی مووچەخۆران دەستبخات.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە فۆرمەكەدا ناو و ناونیشانی تەواو و بڕوانامە و ساڵی دامەزراندن و پلە و هەموو زانیارییەكی دیكە لەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆران كۆدەكرێتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دەستكەوتنی تۆمارێكی دروستی زانیاری فەرمانبەران و دروستی و نادروستی دابەشكردنی پلە و دەرماڵەكانە.