01:37 - 05/07/2020
دوو بریكاری وەزیر لە پشكی گۆڕان دەستبەكاردەبن
ئەمڕۆ یەكشەممە، دوو بریكاری وەزیر لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەستبەكاربوون و هەرسێ هێزەكەی پێكهێنەری حكومەتیش بەمنزیكانە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكەن بۆ تەواوكردنی پەیكەرەی كابینەی نۆیەمی حكومەت.
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، ئەمرۆ هەریەك لە كامیل قەزاز وەك بریكاری وەزارەتی كارەبا و چالاك موهەندیس وەك بریكاری وەزارەتی شارەوانی دەستبەكاربوون.
هاوكات پەیسەرپرێس زانیویەتی كە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجام بدەن بۆ تەواوكردنی پەیكەرەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پڕكردنەوەی پۆستەكان بەپێی بەركەوتی هەڵبژاردن و رێككەوتنی سیاسی پێكهێنانی كابینەكە لەنێوان ئەو سێ هێزەدا.