12:07 - 05/07/2020
دوای 6 ساڵ لە واژۆكردنی گۆڕان و یەكێتی كار بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنێكیان دەكەن
بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكان و چارەسەری كێشەی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێیەتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین كۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریانداوە كە لیژنەیان بۆ كۆتایهێنان بە كێشەی دەستاودەستی دەسەڵات و رادەستكردنی بەركەوتەكانی گۆڕان لەلایەن یەكێتییەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین پێكهێناوە و ئەمڕۆ یەكشەممە لەوبارەیەوە كۆبوونەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2014ەوە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنێكیان واژۆكردووە بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێیی، بەڵام تا ئێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنەكەی جێبەجێنەكردووە و لە ئێستادا هەردوولا برٍیاریانداوە رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت و لەسەر بنەمای دواین هەڵبژاردنی پارێزگاكان پۆستەكان دابەشبكرێن.