کوردستان

02:54 - 31/12/2018

مەرجی بەغدا بۆ قبوڵكردنی راپۆرتی داهاتی هەرێم‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیووە شەش مانگ جارێك راپۆرتی داهات و خەرجی رەوانەی بەغداد بكات، بەڵام رازی نیە ئەو راپۆرتانە وردبینی بكرێن.

  بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، حكومەتی هەرێم ئامادەی دەربڕیوە شەش مانگ جارێك راپۆرتی داهات و خەرجی رەوانەی بەغداد بكات و لەمانگی تەموزی ساڵی 2018ش راپۆرتی یەكەمی رەوانە كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی رایگەیاندووە متمانەیان بە ئامارەكانی حكومەتی هەرێم نیە.

بەپێی زانیارییەكان بەغدا داوای كردووە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی دەستپاكی حكومەتی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەراوردی ئەو ژمارانە بكەنەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەو داواكاریەی رەتكردۆتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس، وەزارەتی دارایی فیدراڵی گومانیان لەداهاتی خاڵە سنوریەكان و فرۆكەخانە و نەوتی هەرێم هەبووە، هەروەها گومانیان لەخەرجیەكانی بەكاربردنی هەرێمی كوردستان هەیە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم داواكاری وەزارەتی دارایی بۆ وردبینی راپۆرتی خەرجی و داهات رەتكردۆتەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەپرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2014 پاكتاوی قەرز ە داراییەكانی كوردستانی كردۆتە مەرجی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان.