کوردستان

01:29 - 31/12/2018

یه‌كێتی پێشنیازێكی پارتی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌تده‌كاته‌وه‌‌

پەیسەر

یه‌كێتی نیشتیمانی نیشتمانی كوردستان رازی نیه‌ هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌رێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی و له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ نامه‌ی فه‌رمی داوای له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد، هه‌ردوو كاندیده‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌تكردووەته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ رێگه‌ ناده‌ن پارتی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی حزبه‌كه‌یان بكات.

بەگوتەی سەرچاوەکە، ماڵی تاڵه‌بانی پێیان وابووه‌ پارتی پشتیوانی رێواس فایه‌ق ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ر بێگه‌ر تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پارتی ده‌ڵێت"رێواس كاندیدی باڵی ریفراندۆمه‌ و بێگه‌رد كاندیدی باڵی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌".

پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بۆ یه‌كێتی یه‌كلایی بووەته‌وه‌ كێشه‌یه‌كی قوڵی بۆ ئه‌و حزبه‌ دروستكردووه‌، به‌جۆرێك هه‌م باڵی ماڵی تاڵه‌بانی و هه‌م باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كاندیدیان بۆ ئه‌وپۆسته‌ هه‌یه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشدا نه‌تواندرا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌و حزبه‌ په‌له‌یه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كارابكرێته‌وه‌، و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ مه‌سروربارزانی ده‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ناكۆكی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی رابردووی پارتی و یه‌كێتی دا پارتی داوای له‌ یه‌كێتی كردووه‌ به‌زوترین كات كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن.