12:10 - 21/06/2020
بۆ رێكخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش پرسی رێكخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران دەبێت، هاوكات یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تاوتوێی پلانێك دەبێت بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە "پەیسەر پرێس"ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەكات لەبارەی میكانیزمێك بۆ رێكخستنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەزیری پلان دانان راپۆرتێك لەبارەی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت دەخوێنێتەوە و چۆنێتی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكی گفتوگۆی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ "شەممە" دانیشتنێكی دیكە لە ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا لەبارەی رێكخستنەوەی دەرماڵە و مووچە و ژمارەیەك پێشنیار لەئارادان بەڵام نەتوانراوە بڕیار لە هیچ بژاردەیەكیان بدرێت.