کوردستان

01:38 - 17/06/2020

دەسەڵاتی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و ئەوانی تریش لای یەكێتی و پارتییە‌

پەیسەر

دكتۆر دەرباز ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەرنامەی تاووتوێی ڕوداودا باسی لەوەكردووە بارودۆخی دارایی عێراق و  هەرێمی كوردستانیش خراپە و چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوولا و هەڵسەنگاندن بوو بۆ چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو كێشانە پێویستی بە دیدگایەكیی هاوبەش هەیە.

ئەندامەكەی خانەی ڕاپەڕاندن باسی لەوەش كردووە كە نیەت و ئیرادە لە هەردوولاوە هەیە، بەڵام كێشە لە وردەكاریی و جێبەحێكردندایە، دەبێت هەردوولا پێكەوە كاری بۆ بكەن كە تا ئێستا بە چەند قۆناغێكی ناتەندروستدا رۆشتوون، دەبێت هەردوولا بگەنە ئەو بڕوایەی تەفسیری جیاوازی دەقی دەستوور كە هەیە، هەردوولا دەستی لێهەڵبگرن و بە پێی نوسراوێكی هاوبەش چارەسەر بكرێت. تەنانەت هەردوولا یەنی ئەمەریكاو ئێرانیش كۆكن لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدادیش ڕێكبكەون.

دكتۆر دەرباز گوتیشی هەرێمی كوردستان خۆی مووچەی زۆری فەرمانبەرانی خۆی خستوەتە سەر خۆی، بەڵام ئەگەر پێداچوونەوە بكرێت لە چاكسازیی لە داهات و خەرجیدا پێدەچێت دەروویەك بكرێتەوە.

دكتۆر دەرباز گوتیشی گۆڕان لەناو حكومەتە بەڵام هیچ بەدەست نیە، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و ئەوانی تریش لای یەكێتی و پارتییە، دەسەڵاتێك هەیە دە داهاتی هەیەو نایەتە ناو خەزێنەی حكومەت.

سەبارەت بە چاكسازییش ئەندامەكەی خانەی ڕاپەڕاندن گوتی: ئەگەر چاكسازیی ئەنجام نەدرێت ، خەڵك قبوڵی ناكات، دۆخەكە بەجۆرێكی لێدێت كە هەموومان پێكەوە زیان بكەین.
سەبارەت بە هاتنی موچەش ڕاستەوخۆ لە بەغداوە، ئەو گوتوویەتی ئەوە خەیاڵپڵاوییە و بە دەساڵی دیكە هەردوولا ناگەنە ئەو دۆخە كە ڕاستەوخۆ مووچە بدرێت. هۆكاری راستەوخۆش ئەوەیە كە بەغداد ڕازی نابێت.

دكتۆر دەرباز باسی لەوەش كرد كە هەرێمی كوردستان هیچ كارتێكی فشاری بەدەستەوە نیە كە حكومەتی ناوەند ناچار بە ناردنی بوودجە بكات، ئەوەی كە هەیە ڕێكەووتنە لەسەر بنەمای دەستووری .