06:09 - 16/06/2020
جوانکاری لووت، چارەسەری نەخۆشی یان مۆدێلێكی ژنانە
ئامارە پزیشكیەكان باس لەوە دەكەن زۆرترین
نەشتەرگەریی جوانكاریی لەسەر ئاستی جیهان جوانكاریی لووتە، لەبەر ئەوەی لووت
باڵانسی جوانی ئەندامەكانی دیكەی دەمووچاوی مرۆڤ بەرجەستە دەكات و بە ناباڵانسی و
نەگونجاویی لووت هەموو جوانیەكانی دیكەی دەمووچاو تێكدەچێت، لەبەر ئەوەی لووت
كەوتۆتە ناوەڕاستی دەم و چاوو بەرزترن شوێنیشە زۆرتر بەرچاوەو یەكەم ئەندامی مرۆڤە
لەكاتی سەیركردندا دەبینرێت، بە پێی سەرچاوە پزیشكیەكان جوانكاریی لووت بۆ
دروستكردنی گۆڕانكارییە لە گەورەو بچووكی، تەسككردنەوەی، تەنك كردن و نەهێشتنی
ئەستووریی، لابردنی گۆشتنی لووت، لابردنی ئێسكی زیادە و تاشینی ئێسك، تەنانەت
هەندێك لەبری بچووك كردنەوە گەورەی دەكەن.
ژمارەی بەرزی نەشتەرگەریی جوانکاری لووت، لە هەرێمی كوردستان و نەبوونی
پسپۆڕی بەناوبانگ بۆتە هۆی ئەوەی ئێران ببێتە یەکێک لە وڵاتەدیارەكان لە بواریی
نەشتەرگەریی جوانکاری و پلەی یەکەمین نەشتەرگەریی جوانکاری لووت لە جیهان بە ناوی
خۆیەوە تۆمار بکات.بە جۆرێك مانگانە نزیكەی 30000 نەشتەرگەری لووت
تەنها لە تارانی پایەتەختدا ئەنجام دەدرێت. ، بەشێك لەو پزیشكانە هەلەكە بقۆزنەوەو
ئۆفیس و كلینیكەكانیان بگوازنەوە بۆ هەرێمی كوردستان. بەڵام دواجار پێش لە دۆخی
كۆرۆنا كە بۆ جیهانی دروستكردووە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی كوردستان دەچوونە وڵاتی
ئێران، پیاوەكان بۆ چاندنەوەی قژ و ئافرەتەكانیش بۆ نەشتەرگەریی جوانكاریی و
بەتایبەتی لووت.
چاككردن و دەستكاریی كردنی لووت لە ناو خەڵکی ئێراندا خواستێكی زۆری
لەسەرە بەجۆرێك بووەتە مۆدیلێكی جوانكاریی و تەنانەت وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیشی
لێهاتووە، بەو پێیەی كەلتووری ئێرانیەكان گرنگی دانی زۆری ئافرەتەكانیانە بە جوانی
روخساریان و ئەو كەلتوورەشیان لە دێرزەمانەوە بۆ ماوەتەوە.
وەك لە بەدواداچوونە رۆژنامەوانی و تەندروستیەكانی ئەو وڵاتەدا هاتووە،
پزیشكە نەشتەرگەرەکان ئەزموونێکی یەکجار زۆریان دەسکەوتووە، یاسانامەکانی ڕێکخراوی
تەندرووستی وخاوێنکاری جیهانی، ئاستی گشتیی خاوێنکاریی و سەلامەتیی وڵاتی ئێرانی
پەسەند کردوە و بۆیە هەموو ساڵی نە خۆشانێکی زۆر لە وڵاتانی دەورووبەری ئێران
تەنانەت ئەورووپا و ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبیی سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری
جوانکاری لووت سەردانی ئێران دەکەن.
دۆکتۆر حەمیدرەزا حوسنانی كە یەکێکە لە پزیشكە دیارەكانی پسپۆڕی نە
شتەرگەریی جوانکاری لووت لە تاران و ئەندامی ئەنجوومەنی نەشتەرگەریی جوانکاریی لە
ئەورووپا لە لێدوانیکدا بە پەیسەر پڕێسی ڕاگەیاند ؛لە ئەزموونی نەشتەرگەری جوانکاری
لووت لە م ماوە ی 12ساڵی خزمەتم 6هەزار نەشتەرگەریم ئەنجام داوە کە زۆربەی
خوازیارەکان لە ئێران کچانی گەنجن، مانگانە 7تا8 خوازیاری نە شتەرگەریم هەیە لە
ۆڵاتانی دەرەوەی ئێران کە سەردانی کلینیکەکە م دەکەن .
هەروەها گوتیشی؛لە ناو کلتوری ئێران، جوانی رۆخسارگرنگترین ئەندامی
جەستەی مرۆڤ دەژمێردرێت، لەناو دەمووچاویشدا لووت دیارترین ئەندامە بۆیە ڕێژە ی نە
شتەرگەری لووت لە ئێران زۆر زۆرە.
ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی خوازیاریکی
دەرەوەی ئێران بو نەشتەرگەری روولە وڵاتی ئێران دەکەن ئەوەیە ؛
یەکەم؛ توانای پسپۆرانی ئێرانی لە ئاستێكی
باشدایە.
دووەم بە نرخێکی زۆر کەمترلە وڵاتانی تر ئێمە ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام
دەدەین لەبەر ئەوەی نرخی دۆلار و ڕیاڵی ئێرانی بەراورد ناكرێت.
هەروەهالەبارەی نرخی ئەم نەشتەرگەریەكە لە ئێران باسی کرد، ئەم
نرخە بە پێی شێوازی لووتەکە و شوێنی جوگرافی کە سەکە نێوان 2 تا20ملیۆن تمەنە و
بەرزترین تەمەن بۆخانمان شە ست ساڵ و کەمترین تەمەن شانزە ساڵانە. هەر وەها بۆ
پیاوان لەهەژدە ساڵە وە دەتوانێت نەشتەرگە ری ئەنجام بدات.
په یام کچە کوردێکی دانیشتووی شاری هەولێری باشووری كورستانە کە بە بۆنە
ی نەشتەرگەری جوانکاری لووت رووی لە وڵاتی ئێران کردووە و لە شاری تاران
نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوه.
پەیام لەرێگەی تەلەفۆنەوە به پەیسەر پرێسی;گوت لە
کوردوستانی خۆمان زۆر هەوڵم دا پسپورێکی باشم دەس بکەوێت کە بتوانم متمانە بە
ئیشەکانی بکەم چوونکە شێوەی لووت کاریگەری لە سەرجوان دەرکەوتنی رۆخسار هەیەو
یەكجاریش دەستكاریی دەكرێت. بۆیە دوای دڵەڕاوكێیەكی زۆر و پرسیار کردن لەو کەسانە
کە نە شتەرگەریان کردبوو پسپۆرانی ئێرانیان پێێ ناساندم کە لەو بوارەو سەرکەوتوو
بوون و توانیم بە نرخێکی کە م سوپاس بۆخوا نەشتەرگەرییەکی جوانم بۆ بکرێت . بە پێی
وتەكانی ئەو خانمە لە نەشتەرگەرییەكە ڕازییەو پێشی وایە جوانتر لە جاران
دەردەكەوێت.
بە پێی بەدواداچوونە پزیشكیەكان لە گەل هەڵکشانی تەمەنی مرۆڤ ،زۆر
گۆرانکاری هەن کە لە جەستەدا روو دەدەن هەم لە رووی ئەندامانی ناوەوە و دەرەوەش.
بێگۆمان لووتیش پاڵپشتیەکانی خۆی لە دەستدەدات و شێوە ی تێک دەچێت بۆیە
پسپوران لەم بووارەدا دەڵێن کە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەتوانێت کەسەکە گەنجتر
دەربخات، ئەگەر ناشیرینیەكیش لە لووت دا هەبێت بە شێوەی سروشتی یان بەركەوتنی
هەرشتێك و لاربوون و شكانی، ئەوا لەم داوییانەدا پزیشكەكان بیریان لەوە كردوەتەوە
كە دەستكاریی بكەن.
پزیشکان بۆباندەرکەوتووە ئەوانە ی نەشتەرگەری جوانکاری لووت دەکەن ، سێ
ساڵ گەنجتر لەتەمەنی خۆیان دەردەکەون.
بەڵام نەشتەرگەریی لووت جگە لە سوودەكانی لەبواری جوانی و كەشخە
دەركەوتندا، زیانی خۆیشی هەیەو مەترسی دروست دەكات، بۆیە پزیشكەكان ئاگادارییان
داوە ئەبێت خوازیار زۆر ئاگادار بێت کە ئەم نەشتەرگەریە لە کوێ و لە لایە ن
چ پزیشکێکەوە ئەنجام دەدرێت؟ چوونکە هەندێک زیانی نەشتەرگەریی جوانکاریی
هەیە كەسەكان رووبەرووی دەبنەوە کە بریتیین لە :
1-تەسک بوونەوەی بۆری هەناسە لە بەشیی دواوەی لووتدا .
2- درووست بوونی هەستیاری(حەساسیەت).
3- زیان گەیاندن بەبۆری فرمێسک.
4-لە دەستدانی هەستی بۆنکردن
5- لەوانەیە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە بەدڵی كەسەكە و تەنانەت خودی پزیشكەكەش نەبێت، لەبەر ئەوەی كاریگەرییە لاوەكیەكان زۆر جار ڕۆڵ دەبینن.
ئەنجامدانی دەستكاریی كردنی لووت لە نەخۆشخانە
یان کلینیک یان تەنانەت ناوەندی نەشتەرگەریی سنووردا بە بێهوش کردنی ئاسایی یان بێ
هەستی دەرەکی لە گەل پێدانی ئارام بەخشدا ئەنجام دەدرێت.
تێچووی نەشتەرگەری لە وڵاتانی جیهاندا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
7000 بۆ 170000 دۆلار
بەریتانیا 5500 بۆ 90000 دۆلار
فەرەنسا 4000 بۆ 7000 دۆلار
عەربستانی سعودیە 6000 بۆ 7000
كوەیت 5700 بۆ 14000 دلاۆر
ئیمارات 6500 بۆ 15000 دۆلار
ئەردەن 3000 بۆ 7000 دۆلار
توركیا 2000 بۆ 4800 دۆلار
لوبنان 4000 بۆ 6000 دۆلار
بەڵام نرخی نەشتەرگەری لە ئێران لە هەموو نرخەكان
هەزرانترەو لە هەمان كاتیشدا ڕێژەی سەركەوتنیش زیاترە بەو پێیەی كە نرخەكەی لە
نێوان 1200 دۆلار بۆ 3500 دۆلار دایە.
ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەریی جوانكاری لووتیان ئەنجامداوە لە كەسی ئاسایی
كۆمەڵگەوە تێیدایە تا دەگاتە بەرپرسانی سیاسی و ئەندامانی باڵای حیزب و
ڕێكخراوەكان و هونەرمەندان و وەرزشوانان. وەك ئامارە پزیشكیەكان دەری دەخەن
جوانكاریی لووت تەنها خانمان ئەنجامی نادەن و هەندێكجار پیاوانیش ئەنجامی دەدەن و
بەشێكی زۆریشیان بە بیانووی شكانی لووت و نەشتەرگەریی جیوبەوە یە.
بە پێی بۆچوونی زانایانی ئیسلامی ئەو كەسانەی كە لووت یان هەر ئەندامێكی
تری جەستەیان لە سنووری ئاسایی تێپەڕی كردبێت ڕێگەپێدراوە دەستكاریی بكرێت
بەمەرجێك شێواندنی تێدا نەبێت و لە شێوە مرۆییەكەی تێپەڕنەكات، بەشێكی تریش لە
زانایان پێیان وایە ئەگەر دەستكاریی كردنەكە تەنها بۆ مۆدێل یان لە كەسێكی تر
چوون، یان خۆ گۆڕینە سەر ئاژەڵەكان ڕێگەپێدراو نیەو حەرامە.