01:17 - 06/06/2020
كۆمپانیایەكی دەرمانسازیی بەریتانی پێكوتەی كۆرۆنای دۆزییەوە
دوێنێ كۆمپانیایەكی دەرمانسازیی بەریتانی ڕایگەیاندووە كە توانیویەتی دژە ڤایرۆسی كۆڤید
19 بدۆزێتەوەو لە مانگی ئەیلوول دا ملیۆنەها دانەی دابەش بكات.
دەرمانی(AZD1222) بەرهەمیی كۆمپانیای (AstraZeneca) یەو دانشگای
ئۆكسفۆردیش پەرەی داوە بەو دەرمانەی كە پێشتر لە كۆمپانیا هیندی و ئۆكسفۆرد و
سویسراو نەرویژ دروستكرابوون. بە پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیا بەریتانیەكە لەم ساڵدا تا
ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو لە توانایدا هەیەنزیكەی دوو ملیار دانەی بخاتە بازاڕەوە.
دوای ئەوەی دەرمانەكە لە مانگی ئابدا تاقی
دەكرێتەوە وابڕیارە 400 ملیۆنی بنێرێتە ئەمەریكا و 100 ملیرنیشی لە وڵاتەكەی خۆیدا
بهێڵێتەوە. دوای پێشكەشكردنی ڕاپۆرتەكە دەوڵەتی بەریتانی ڕەزامەندی نوواندووە بۆ
سەرفكردنی بڕی پارەی تێچوو، وا بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا سێ یەكی دەرمانەكان
ئامادە ببن.
دەرمانەكە لەسەر
160 خۆبەخش تاقیدەكرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 55 ساڵیدابێت، توێژینەوەی
دووەم و سێیەمی لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی كاریگەریی دەرمانەكە بە باشتر هەست بكرێت
وابڕیارە لەو قۆناغەشدا بە سەر 10260 كەس تاقی بكرێتوە ولەو قۆناغەشدا منداڵان و
بەتەمەنەكانیش دەگرێتەوە.
باسكال سوريوت بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (AstraZeneca)بە ڕادیۆی بی بی سی 4 گوتووە: ئەمڕۆ شەممە دەستمان كردووە بە
دروستكردنی دەرمان (پێكوتە)كە، دەبێت بە باشی خۆمان ئامادە بكەین تا لە كاتی خۆیدا
تەواویان بكەین. چوونكە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانە كاتی زۆری دەوێت و پەیمانیشمان
داوە بەبێ قازانج بیخەینە بازاڕەوەو بێ بەرامبەر بێت ئەوەش لە پێناوی هاوكاریی
كردنی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەمەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا بێت.
بە پێی توێژینەوەكان جیهان پێویستی بە (4.5)ملیار دانەهەیە بۆ
ئەوەی بتوانێت سنوورێك بۆ پەتاكە دابنرێت،
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گوتوویەتی: ڤایرۆسەكە زۆر بەئاسانی
بڵاوە دەكات ، بەڵام بەدواداچوونی ناڕەحەتە، بۆیە لەوانەیە زۆر بخایەنێت و زۆریش
بڵاو ببێتەوەو ئەگەر پێكوتەكەشی بەرهەم نەهێنرێت ئەوەندە زۆر بمێنێتەوە كەس
نەتوانێت كۆتاییەكەی پێش بینی بیكات.
كۆمپانیای AstraZeneca هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند كە (Oxford BioMedica) كە تایبەتە بە
دروستكردنی دەرمانەكە دەستی بەكارەكانی كردووە.
بەڕێوەبەرەكەی سوریوت باسی لە گرێبەستێك كردووە لەگەڵ كۆمپانیایەكی
هیندی كە ملیارێك دانە دروست بكات و تا ناوەڕاستی 2021 بگاتەوە دەستیان.
ئامانجەكەش بەدەست خستنی 400 ملیۆن دانەیە تا كۆتایی ئەمساڵ.
سرۆیۆت گوتوویەتی
ئەمرۆ (AstraZeneca)
ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ڕووبەڕوو
بوونەونەوەی پەتاكان و بە هاوكاری كۆمپانیاكانی دەرمانسازیی تا كۆتایی ئەمساڵ 300
ملیۆنی دەخرێتە بەردەستی خەڵكی جیهان.