کوردستان

08:21 - 29/12/2018

ئەمریكا بەهۆی سوریاوە لە بەرهەم ساڵح نیگەرانە‌

پەیسەر

بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بۆ سوریا و ئەگەری كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئەمریكای نیگەران كردووە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، دوای ئەوەی رۆژی 19/12/2018 ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیك بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح بەنیازە لەچەند رۆژی داهاتوودا سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبێتەوە، ئەو هەنگاوە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكای نیگەران كردووە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەكرد، بەلای ئەمریكاوە  سەردانەكەی بەرهەم ساڵح وەك ئاماژەی پشتیوانی بەغداد بۆ رژێمی سوریا لێكدەدرێتەوە و ئەوەش لەلای ئەمریكا مایەی قبوڵكردن نیە.

بەپێی زانیاریەكان نیگەرانیەكانی واشنتۆن بۆتە هۆی ئەوەی كە لەكاتی سەردانە چاوەروان نەكراوەكەی ترەمپ ئیدارەی كۆشكی سپی پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانەوە كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ترەمپ كۆببًتەوە لەبری بەرهەم ساڵح.