07:26 - 28/12/2018
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا رێگه‌یان نه‌دا هێزه‌كانى سوریا بچنه ناو منبج
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له منبج رێگه‌یان نه‌داوه، هێزه‌كانى رژێمى سوریا بچنه ناو شارۆچكه‌كه‌وه و ئاگاداریان كردوون كه رێگه‌یان پێ‌نادرێت له منبج بن، ته‌نها رێگه‌یان به هه‌ڵكردنى ئاڵاى سوریا داوه، شه‌ڕڤانانیش به ته‌واوى نه‌كشاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له منبج-ه‌وه به په‌یسه‌ر پرێسى راگه‌یاند، به‌پێى رێككه‌وتنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و رژێمى سوریا، ده‌بوو هێزه‌كانى سوریا بێنه ناو مبنجه‌وه، هاوكات هه‌ر به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه، شه‌ڕڤانان هێزیان له شارۆچكه‌كه ده‌مێنێت و به ته‌واوى ناكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ په‌یسه‌ر گوتى، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا، هێزه‌كانى سوپاى سوریایان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه بۆیان نییه بێنه ناو منبج، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنى ئاڵاى سوریا له‌سه‌ر داموده‌زگاكانى منبج، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا ته‌نها رێگه‌یان به هه‌ڵكردنى ئاڵاكه‌داوه، ته‌نها وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌كه خاكى سوریایه‌و ده‌زگاكان سه‌ر به ده‌وڵه‌تن، ئه‌گینا له رووى كرده‌ییه‌وه رێگه به بوونى سوریا نه‌دراوه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی سه‌رۆكایه‌تی گشتی سوپای سوریا رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناو شاری منبج له باكوری سووریا، كه ده‌كه‌وێته سنووری توركیاوه و له‌وێش ئاڵای سوریایان هه‌ڵكردووه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌و شاره كشانه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، وەكو یەكەمین كاردانەوەی حكومەتی توركیا لە دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا وەزیری بەرگری توركیا هەڕەشەی لە ناوبردنی كوردەكانی ده‌كرد.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی(ئەلعەرەبییە) وەزیری بەرگری توركیا خڵوسی ئاكار بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاندووە" لەكاتێكی گونجاو‌دا كوردە چەكدارەكان لە خەندەقەكانی خۆیان دەنێژین."
گووتیشی" ئێستا منبج و خۆرهەڵاتی فورات لە بەردەممانە ئێمەش بە شێوەیەكی چڕ ئیش لەسەر ئەو ناوچانە دەكەین. لە كەمترین ماوەیشدا هێرش دەكەینە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)".