04:54 - 28/12/2018
وێنه‌كانی نمایشی جلوبه‌رگی كوردی له شاری به‌غدا
له بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هۆڵی واسیت له شاری به‌غدا رۆژی پێنجه‌شممه رێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوره‌سمه‌دا كه خانه‌ی عێراقی بۆ جلوبه‌رگ ئاماده‌كاری بۆ كردبوو و تیایدا وه‌زیری رۆشنبری عێراق و هه‌رنه‌مه‌ندانی و به‌رپرۆسانی تێدا به‌شداربوو، به‌رهه‌مه‌كانی 60 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری نمایشكران، جگه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه، له رێوره‌سمه‌كه‌دا نمایشی جل و به‌رگی كوردی كران.
هودا یه‌حیا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی خانه‌ی عێراقی بۆ جلوبه‌رگ، به دواڕۆژی راگه‌یاندووه: "بۆنه‌كه به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی هۆڵی واسیت بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی بووه، دوێنێ خانه‌ی عێراقی بۆ جلوبه‌رگ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی رێكخست، له ئاهه‌نگه‌دا جلی كوردی یه‌كێك بوو له‌و جلانه‌ی سه‌رنجراكێش بوون".
گوتیشی: "خستنه‌ڕووی جلی فۆلكلۆری كوردی له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری كوردییه‌وه ئاماده‌كرابوون، چه‌ند نمونه‌یه‌كی جوانی جلی ئافره‌تانه‌ی كوردی بوون".