01:34 - 29/04/2020
دواى رێكخستنه‌وه‌ى لیواكانى پێشمه‌رگه هه‌زاران پله‌دار بوونه‌ته زیاده میلاك
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كێشه‌ى"زیاده میلاك"ى له پله‌داره‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ دروستده‌بێت و به‌نیازه پێكهاته‌ى نوێیان بۆ دروست بكات، یاخود بیانگوازێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى پێویستیان به‌و پله‌دارانه هه‌یه. له دووباره رێكخستنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى وه‌زاره‌ت ده‌ركه‌وتووه، هه‌زاران پله‌دار زیادن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، نزیكه‌ی سێ هه‌زار ئه‌فسه‌ر و پله باڵا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زیاده میلاكن، ئێستا چاوه‌ڕێن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فه‌رمانیان بۆ ده‌ربكات و بخرێنه سه‌ركار. تا ئێستا ٦٠٠ كه‌س له‌وانه فه‌رمانیان بۆ ده‌ركراوه‌و له شوێنى دیكه ده‌ستیان به ده‌وام كردووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌ر، به‌شێك له‌و كه‌سانه به نایاسایی پله‌ی سه‌ربازییان پێدراوه، یان شایسته‌ی ئه‌و پله‌یه نین، و هه‌ندێكی تریشان به‌هۆی زۆری پله‌داره‌وه كه‌مكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهێندراوه و لیژنه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه، خولی ئه‌فسه‌ری، مه‌شق، راهێنان و ته‌مه‌ن، به‌شێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێشتووه‌ته‌وه و به‌شێكى تریان چاره‌نوسى خۆیان نازانن.
قاره‌مان كه‌مال جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌و كێشه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و گوتى، له دووباره رێكخستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه زیاده میلاكیان بۆ دروستبووه، چونكه ئه‌و رێژه‌ى دیاریكراوه كه نابێت له‌وه زیاتربن، له‌و رێژه دیاریكراوه زیاترن، بۆیه‌ش ده‌بێت ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه بۆ شوێنى دیكه بگوزارێنه‌وه كه بۆشایى هه‌یه له‌و شوێنانه یاخود پێكهاته‌ى نوێیان بۆ دروستبكرێت.
جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە گوتیشى، ئه‌م زیاده میلاكه له لیوا تێكه‌ڵه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه و له دووباره رێكخستنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى لیواكان له‌رووى ژماره‌وه، هه‌ندێك له لیواكان ژماره‌یان زیاتره له‌و پێكهاته‌یه‌ى ئه‌وان دایان ناوه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌وێ نه‌مێنن و بیانگوێزنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه پێویستیانه و ئه‌وه‌شى كه زیادبوو پێكهاته‌ى نوێى لێ دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه چاوه‌ڕێى فه‌رمانن زۆربه‌یان له ئه‌ركدان و ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه فه‌رمانه‌كه‌یان ده‌رچوو ده‌ڕۆن بۆ شوێنه تازه‌كان هه‌ر له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌و كه‌سانه هه‌موو جۆره پلەیه‌كیان تێدایه.