01:53 - 26/04/2020
فراكسیۆنى گۆڕان پرۆژه‌یه‌كى ٧خاڵیى بۆ دابینكردنى مووچه پێشكه‌شده‌كات
فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌و دابینكردنى مووچه پێشكه‌شى حكومه‌ت ده‌كات، پرۆژه‌كه به حه‌وت خاڵ، داواى رێكخستنه‌وه‌و چاكسازى كردووه له داهاتى، خاڵه سنورییه‌كان، باج، رسومات و كرێى خزمه‌تگوزارى، دۆسیه‌ى نه‌وت، دۆسیه‌ى كۆمپانیاى سكویریتى. هاوكات داواى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازیى و دروستكردنى كۆمپانیاى گشتى كراوه.
دابان محه‌محه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان، به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى دارایى و پێدانى مووچه، ئه‌و پلانه‌یان ده‌ده‌ن به حكومه‌تى هه‌رێم.
گوتیشى:"چۆن ڕاده‌ستكردنى نه‌وت دادى به‌غداد نادات، قسه‌ى بێكرداریش دادى موچه‌خۆران نادات، پارتى و یه‌كێتى ده‌بێت مل بده‌ن، دورخستنه‌وه‌ى ٢٠٠ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و بازرگان له پاره‌ى نه‌وت و داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، باشتره له ڕیسككردن به قوت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دروستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"دیراسه‌ى زۆمان كردوه و زانیارى زۆرمان كۆكردوه‌ته‌وه، هه‌مو چاره‌سه‌ره‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندى پارتى و یه‌كێتی و به‌رپرس و كۆمپانیاكانیان، خه‌مساردى به‌رده‌وام بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م پلانه و پێدانى موچه به فه‌رمانبه‌ران، تێ هه‌ڵچونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له ڕێككه‌وتنى به‌شداریكردنى له حكومه‌ت ده‌بێته ئه‌مرى واقیع".
کلیک لێرە بکە
بۆ خوێندەنەوەی ده‌قى پرۆژه‌كه