07:25 - 23/04/2020
وه‌زاره‌تى بازرگانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كى حه‌وت خاڵى له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت:"وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو روونكردنه‌وه‌یه‌كى ناپێویست و بێ زانیاریى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى په‌تاته بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه جگه له موزایه‌ده و زانیارى نادروست ناچێته هیچ خانه‌یه‌كه‌وه".
وه‌زاره‌تى بازرگانى له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه:"وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌رێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه، له 18ى 2 كۆنوسێكیان واژۆكردووه دواى دیراسه‌كردن و سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ ئه‌و كارگانه، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هاورده‌كردنى په‌تاته‌ى پیشه‌سازى. په‌تاته‌ى پیشه‌سازى ئه‌و په‌تاته‌یه كه كارگه‌كانى جبس و فینگه‌ر هاورده‌ى ده‌كه‌ن، كه به ته‌واوى جیاوازه له په‌تاته‌ى چێشتلێنان له‌رووى نرخ و پێكهاته‌وه".
وه‌زاره‌تى بازرگانى راشیگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ پێویسته له‌برى ئه‌م جۆره روونكردنه‌وانه، هاوكارى جوتیاران بكات، بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م جۆره په‌تاته كه له‌لایه‌ن كارگه‌كانه‌وه خواستیان له‌سه‌ره. به‌پێى روونكردنه‌وه‌كه، له هه‌رێمى كوردستان سێ كارگه‌ى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنانى جبس هه‌ن، ساڵانه له توانایاندایه برى 250 هه‌زار په‌تاته‌ى پیشه‌سازى به‌كاربهێنن، ئه‌و كارگانه چه‌ندین جار داوایان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردووه بۆ هێنانى تۆوى ئه‌م جۆره په‌تاته‌یه به‌ڵام بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى بازرگانى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئه‌م جۆره تۆوه بدات به جوتیاران و هاوكارییان بكات، ئه‌وانیش رێگه ناده‌ن ئه‌م جۆره په‌تاته‌یه هاورده بكرێت،"به تایبه‌ت یه‌كێك له كاره له پێشینه‌و ئامانجه‌كانى ئێمه زیادكردنى به‌رهه‌مى خۆماڵییه.
کلیک لێرە بکە