کوردستان

10:34 - 27/12/2018

دوایین زانیاری لەسەر دوورخستنەوەی فازڵ میرانی‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان، دەیەوێت دوورخستنەوەی فازڵ میرانی بەدۆخی تەندروستیەوە ببەستێتەوە، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت، پەیوەندی بەناكۆكییەكانی نێوان مەسرور بارزانی  و نێچیرڤان بارزانیەوە هەیە.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بەبڕیاری مەسعود بارزانی، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەپۆستەكەی كە سكرتێری مەكتەبی سیاسییە دووردەخرێتەوە و هۆشیارزێباری خاڵی مەسعود بارزانی لەشوێنی دەستبەكاردەبێت.

سەبارەت بەهۆكاری ئەو بڕەیارە سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، بنەماڵەی بارزانی رایانگەیاندووە دۆخی تەندروستی فازڵ میرانی رێگەی پێنادات لە ئەركەكەی بەردەوام بێت.

سەبارەت بەهۆكاری راستەقینەی بڕیارەكە سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، فازڵ میرانی بەنزیك لەنێچیرڤان بارزانی ئەژمار دەكرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندیە بەهێزەی فازڵ میرانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیەتی.

لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی دەیەوێت هەموو ئەوكەسانە لەحزب پۆستیان پێ بدرێت كە لەمەسرور بارزانیەوە نزیكن و دەشیەوێت پارتی بە هەموو پێگەو ئۆرگانەكانییەوە كار بۆ سەرخستنی حكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان بكەن.