08:02 - 13/04/2020
حه‌شدی شه‌عبی زۆرینه‌ی هێزه‌كانی له‌خورماتوو ده‌كشێنێته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له‌ترسی هێرشی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و فڕۆكه‌ی ئه‌مریكا، حه‌شدی شه‌عبی زۆرینه‌ی هێزه‌كانی له خورماتوو كشاندووەته‌وه.
سه‌رچاوه‌یەکی ئاگادار بۆ پەیسەر گوتی، له‌ماوه‌ی رابردوودا داعش له گوندی پاره‌پاره له‌خوارووی خورماتوو، هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شد و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان دروست بووه، پێشتر حه‌شدی شه‌عبی له گوندی ئینگیجه، پردی زه‌رگه باره‌گایان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌ی هێزه‌كانیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، گواستنه‌وه‌كه به‌شه‌وانه و به قافڵه‌ی سه‌ربازی ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كه گومان ده‌كرێت ئه‌مریكی بن، به‌سه‌ر خورماتوودا دێن و ده‌چن ئه‌وه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی لای چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دروستكردووه، كه پێده‌چێت ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانییان بكاته سه‌ر.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌مانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش، ماوه‌یه‌ك جموجوڵی ئه‌و رێكخراوه زیادیكردووه. شه‌وی رابردووش داعش له‌دووقۆڵه‌وه له‌باشوری كه‌ركوك هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی.