10:50 - 06/04/2020
ده‌رباز محه‌مه‌د: نابێ و ناشێ، ئێمە ببین بە بەشێک لە ململانێی نێوماڵی شیعە
د. ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت كورد ببێت به لایه‌ن، له ناكۆكییه‌كانى نێوماڵى شیعه، بەتایبەت بۆ بابەتێکی پڕ بایەخ وھەستیاری وەکو متمانەدان بە بەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات.
ده‌رباز محه‌مه‌د له گوتارێكیدا كه له‌به‌شى بیروڕاى په‌یسه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه باسیله‌وه‌كردووه، بەشە زۆرەکەی شیعە، بەتایبەت فراکسیۆنەکانی فەتحى ھادی عامری، بەھەموو باڵەکانیەوە، دەوڵەتی قانونى نوری مالیکی، وەتەنییەی عەمار حەکیم، عەقد ی فالح فەیاز، كه ١١٠-١١٥ كورسى په‌رله‌مانیان هه‌یه، بە راشکاوی دژی زورفی وەستاونەته‌وە.
ده‌شڵێت، لە بەرامبەردا، فراکسیۆنی سائیرون بێدەنگی بەواتای پشتیوانی‌یان ھەڵبژاردووە، عه‌بادی و بەشێک لە فراکسیۆنەکەی بە ئاشکرا پشتیوانن. کە بەھەمووی لە نێوان ٧٠-٧٥ كورسییان ھەیە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه:"لە یەکەم رۆژەوە، تا ئەمڕۆ، پەیامی کورد و ھەروه‌ھا پەیامی سوننەش ئەوەیە، نابێ و ناشێ، ئێمە ببین بە بەشێک لەململانێی نێوماڵی شیعە، بەتایبەت بۆ بابەتێکی پڕ بایەخ و ھەستیاری وەکو متمانەدان بە بەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات، بەتایبەتیتر لەکاتێکدا کە وڵات، سەرەڕای قەیرانە کۆنەکانی، دووچاری چەندین قه‌یرانی نوێ بووەتەوە".
به‌بڕواى ده‌رباز محه‌مه‌د، دانوستان و چوونە وردەکاریی لەم کاتەدا، وەک ئەوە وایە کورد رازی بووبێ بەوەی ببێ بە تەرەف لە ململانێکەدا، لە کاتێکدا ستراتیژی کورد ئەوەیە، نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، کورد تا ئێستا چاوەڕوانی ماڵی شیعەیە، نەک خودی زورفی و پشتیوانەکانی،"بێگومان نە لەگەڵ بەڕێز زورفی و نە لەگەڵ ئەوانی دیکەش دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، بەڵام دانوستان نەکراوە و وابڕوا پێدەچێ دانوستان ھەر نەکرێ".