کوردستان

06:48 - 02/04/2020

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان زانیارى گرنگ ده‌خاته‌ڕوو‌

پەیسەر


دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ په‌یسه‌ر پرێس، كه‌ ئه‌مشه‌و بڵاوده‌كرێته‌وه‌، زانیارى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌، رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى، یاساى چاكسازى و پرۆژه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ ڤیتۆیه‌ك له‌سه‌ر كاندیده‌كانى گۆڕان هه‌بێت و ورده‌كاریى ده‌ستبه‌كاربوونى كاندیده‌كانى گۆڕان له‌ پۆسته‌كانیان روونده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌و ده‌نگۆى دره‌نگ دابه‌شكردنى مووچه‌ قسه‌ ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى سندوقى داهاته‌ نه‌وتییه‌كانیش زانیارى ده‌خاته‌ڕوو.

دانا عه‌بدولكه‌ریم سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق زانیارى ده‌خاته‌ڕوو، باس له‌ پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌شى ده‌كات.