کوردستان

12:12 - 26/12/2018

پارتی لەكاتی دەستكاریكردنی بودجە وەزیرەكەی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكات‌

پەیسەر

پارتی لەكاتی دەستكاریكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق وەزیری دارایی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكات...

 بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، لەوكاتەی وەزارەتی دارایی و پلاندانانی حكومەتی فیدراڵ سەرقاڵی دەستكاریكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 بوون، فواد حوسێن وەزیری دارایی كەلەسەرپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەسەردانێكی چاوەروان نەكراوە چۆتە ئوردن و لەوێشەوە گەشتی بۆ نەمسا كردووە.

سەرچاوەكە دەڵێت سەردانەكەی وەزیری دارایی بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر بڕیاری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بۆ ئەوەی لەلایەن شەقامی كوردی و فراكسیۆنە كوردستانیەكان ڕووبەڕووی رەخنە نەبێتەوە لەبەرامبەر زیادنەكردنی پشكی هەرێم لەبودجە،گومانی ئەوش دەكرێت وەك ساڵانی رابردوو حكومەتی هەرێم پابەندی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو نەبێت.