01:46 - 22/03/2020
كۆرۆنا كه‌ی كۆتایی دێت؟
زانكۆی ئیمبیریال كولیدج لندن، كه به یه‌كێك له بەناوبانگترین زانكۆكانی جیهان داده‌نرێت، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 18 مانگ به‌رده‌وام بێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌كرێت ئاستی كاره‌ساته‌كه له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك رێكاری به‌په‌له و قورس كه‌م بكرێته‌وه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژیان دوای ڤایرۆسی كۆرنا، وه‌ك ژیانی پێش ڤایرۆسه‌كه نابێت.
واپێده‌چێت ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه شۆكهێنەر بوبێت و پاڵی به هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بۆریس جونسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه نابێت، كه رێكاری زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنه به‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی جیروالیزم-ی ئیسرائیل بڵاویكردووەته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه هه‌فته‌ی پێشوو له‌لایه‌ن زانكۆكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت رێكاری دابڕانی شاره‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه بگیردرێته به‌ر، بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌ریتانیا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نه‌گرتووەته به‌ر.
لێكۆڵینه‌وه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه، كه ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان و دۆخی ئابوری بۆ رێگه راسته‌كه‌ی پێش 18 مانگی داهاتوو نابێت، لای خۆیه‌وه رۆژنامه ئیسرائیلییەکە جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه، كه داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و سنورداركردنی گه‌شتكردن، ژیانمان بۆ دۆخی هاوشێوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشكه‌وتوون و سیستمی ته‌ندروستی باشیان هه‌یه، زیاتر هه‌ره‌شه‌یان له‌سه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی سیستمی ته‌ندروستی لاوازیان هه‌یه یان هه‌ر نییانه، چونكه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زۆرتر مه‌ترسی داته‌پینیان له‌سه‌ره، كاتێك ژیان ده‌گۆرێت و خه‌ڵك داوای ئاستێكی دیاریكراوی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆر له‌وڵاتانی جیهان بڵاوبووەته‌وه، تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكنینی توش بوونیان به ڤایرۆسه‌كه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه 300 هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندووه و زیاتر له 13 هه‌زاركه‌سیش مردوون.