11:03 - 21/03/2020
پیره: به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت عێراق له لێواری رووخاندایه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی سەرکردایەتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد نابێت په‌له بكات له هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌باره‌ت به زورفى و پێویسته چاوه‌ڕێ بكات، هاوكات پێى وایه باشترین بژارده ئه‌وه‌یه كورد كاندیدى هه‌موو شیعه‌كان په‌سه‌ند بكات، ده‌شڵێت، لایه‌نه كوردییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه عه‌لاوییان ره‌تكردووه‌ته‌وه، هیچ به‌رنامه‌یه‌كى بۆ كورد پێ نه‌بووه‌و خه‌باتى حزبه‌كانى به نادیده گرتووه.
پیره بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى:"بژارده‌ی كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بژارده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ته‌نانه‌ت شیعه‌كان خۆشیان له‌سه‌ری كۆده‌نگ نه‌بوون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی عورفی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات له‌دوای 2003 ئه‌و پۆسته بۆ شیعه‌كانه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران شیعه‌كان له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ری كۆك بن، ئه‌و كاته بێن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه".
گله‌یی كورد له عه‌لاوی
لایه‌نه كوردییه‌كان گرفتى گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لاوى ئه‌وه‌بوو، ئه‌و ده‌یویست خۆى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان دابنێت. پیره ده‌ڵێت:"كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بوو ده‌یویست به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كان كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دابنێت، هه‌روه‌ها هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد، له‌وانه‌ش شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم و پاره‌ی جوتیاران و له‌وانه‌ش گرنگتر كێشه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی كه‌ركوك ودیاله و موسڵ و شه‌نگال چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌و داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ده‌یه‌وێت هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌عێراق بگێرێته‌وه، به‌ڵام هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یان گروپی چه‌كدار هه‌بێت و زیندانیان هه‌بێت و فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رنه‌گرن".
"ئێمه پێمان گوت به‌وشێوه‌یه ناكرێت، له‌هه‌مان كاتدا ئێمه حزبی سیاسین و خه‌باتمان كردووه و تاگه‌یشتووین به‌ئێره قوربانی زۆرمان داوه، ئاماده‌نین قبوڵ بكه‌ین به‌ڕێزت ئیهانه به حزبه‌كان بكه‌یت و چه‌مكی حزبه‌كان ره‌ت بكه‌یته‌وه، ئه‌ی چۆن داوا ده‌كه‌یت په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حزبانه ده‌نگ به‌خۆت و كابینه‌كه‌ت بده‌ن، ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه بوو له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و دواتری كۆده‌نگی له‌ناو شیعه‌كانیش دروست بوو كه ده‌بێت دووربخرێته‌وه".
كاندیدكردنی زورفی كێشه‌ی تێدایه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌ناو شیعه‌كان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گروپی گه‌وره كێیه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی ماده‌ی 76 له ده‌ستوری عێراق، ده‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیار بكات و سه‌رۆك كۆمار رایبسپێرێت، ئێستا چه‌ند گروپێك له‌هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار نیگه‌رانن كه ئایه سه‌رۆك كۆمار پێشنیاری كردووه یان سه‌رۆك كۆمار ته‌كلیفی كردووه؟ له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆك كۆمار یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی پارێزگاریكردنه له‌ده‌ستور ئه‌گه‌ر پرسی سه‌رۆك وه‌زیران چاره‌سه‌ر نه‌كرێت بۆشایی ده‌ستوری دروست ده‌بێت.
گوتیشى:"پێمان وایه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت عێراق له‌لێواری روخاندایه، ئێمه له‌كورد ئه‌وه‌مان ناوێت بۆیه ده‌بێت گروپه شیعیه‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ن، ئێمه پێمان خۆشه كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستی ئه‌وان و به‌دڵی ئێمه بێت نه‌ك به‌دڵی ئه‌وان بێت و به‌ده‌ستی ئێمه بێت، دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ركی ئه‌وانه، ئێمه پۆستی سه‌رۆك كۆمارمان هه‌یه دیاریمان كردووه و به‌هه‌مان شێوه سوننه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكردووه، شیعه پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌یه ده‌بێت له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون".
كورد و زورفی
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كورد له‌سه‌ر عه‌دنان زۆرفى پێره گوتى،:"ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و زورفی رێككه‌وتنمان نه‌بووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه رێككه‌وتنمان هه‌یه، بۆیه هه‌ر هه‌ڵوێستێكی زورفی له دژی كورد ئێمه وه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه شیعیه‌كان وه‌ری ده‌گرین نه‌ك وه‌هه‌ڵوێستی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام زورفی ته‌نانه‌ت له‌وتاری قبوڵكردنی كاندیدبوونه‌كه‌ی كه باسی به‌شێك له‌تێروانینی خۆی ده‌كات، هیچی خراپی له‌سه‌ر كورد باس نه‌كردووه پێم وایه ئێمه نابێت به‌نه‌رێنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت په‌له بكه‌ین، چاوه‌رێ بكه‌ین شیعه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وكاته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین".
كورد و عادل عه‌بدولمه‌هدی
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت، كاتی خۆی كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌هۆی ئه‌وه بوو كه لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك رێكنه‌كه‌وتن، عه‌بدولمه‌هدییان دانا كه نه خۆی له‌په‌رله‌مانه و نه كه‌سی له په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام خاڵی رێككه‌وتنی لایه‌نه شیعییه‌كان بوو،"به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌كۆتایی شه‌سته‌كان و له‌حه‌فتاكانه‌وه په‌یوه‌ندی زۆر نزیكی له‌گه‌ڵ كورد و سه‌ركرده‌كانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بڵێیت دوو سێ كه‌س هه‌ن له‌وناو بزوتنه‌وه‌ی شیعه وه‌ك به‌شێك له‌مێژووی ئێمه‌شن له‌گه‌ڵ ئێمه له‌خه‌بات و سه‌نگه‌ردابوون، عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه، من خۆم ئه‌مه به‌كورترین رێگا و باشترین رێگا داده‌نێم مادام شیعه‌كان ناگه‌نه رێككه‌وتن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه پێم وانیه ئه‌و كێشانه‌ی له 2003 وه هه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی لێیان به‌رپرسیار بێت، ئه‌وه بێ ویژدانیه".