11:49 - 21/03/2020
ره‌واندزیی: ره‌نگه زورفی نه‌یه‌وێ ئه‌مریكا ده‌ربكرێ، بۆیه شیعه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه
نه‌هرۆ ره‌واندزیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، راسپاردنى عه‌دنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، دۆخى عێراقى ئاڵۆزتر كردووه، به‌و پێیه‌ى نێو ماڵى شیعه زیاتر په‌رته‌وازه بووه‌و ململانێى ئه‌مریكا و ئێرانیش تونده، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران. ده‌شڵێت، سوننه بێ كورد پشتیوانى هیچ كاندیدێك ناكه‌ن.
ره‌واندزیی به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، ناكۆكیى له‌سه‌ر زورفى پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناو هێزه عێراقییه‌كان بێت، شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئێرانه، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه زورفی پشتیوانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا نه‌كات، بۆیه به‌شێك له كوتله شیعییه‌كان پاشه‌كشه‌یان له پشتیوانیكردنی كردووه."دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی شیعه، عێراق بۆ قۆناغێكی خراپ ده‌بات".
ئێستا ته‌نها سائیرون و نه‌سر و به‌شێك له‌ره‌وتی حیكمه، پشتیوانی عه‌دنان زورفی ده‌كه‌ن و كوتله‌كانی تر پشتیان تێكردووه. نه‌هرۆ ره‌واندزی ده‌ڵێت:"پێش ده‌ستنیشانكردنی زورفی به هه‌شت رۆژ من له لایه‌ن حه‌نان فه‌تلاوییه‌وه ده‌عوه‌تكرام، له‌و ده‌عوه‌ته‌دا حه‌نان فه‌تلاوی هه‌ریه‌ك له عه‌دنان زورفی و هه‌یسه‌م جبوری وه‌ك كاندیدانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌شی میوانه‌كانی كرد و داوای لێ‌كردن به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ حكومه‌ت بخه‌نه روو، له‌وێدا به‌س من وه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد بانگهێشتكرابووم به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتار له‌وێ ئاماده‌بوون، بۆیه پێده‌چێت ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر بێت به‌رنامه‌ی بۆ دانرابێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كورد بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى، ره‌واندزیى گوتى:"كورد پشتیوانی ئه‌و كاندیده ده‌كات كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعه‌كانه‌وه پشتیوانی بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت باوه‌ڕی به مافه‌كانی كورد و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور هه‌بێت، پێم وایه سوننه پشتیوانی هیچ كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كه‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كورد".