کوردستان

02:12 - 10/03/2020

كورد ڤیتۆی له‌سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌ هه‌یه‌‌

پەیسەر

نه‌هرۆ ره‌واندزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدی ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، وتاری كۆتایشی بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ بمێنێته‌وه‌ و په‌شیمان بۆته‌وه‌ به‌ڵام ناكرێت بگه‌رێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ شه‌قام توڕه‌ترده‌كات، ده‌شڵێت كورد ڤیتۆی له‌سه‌ر حه‌یده‌رعه‌بادی هه‌یه‌ وده‌مێكه‌ عه‌بادی هه‌وڵ ده‌دات بگه‌رێته‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام ئه‌مه‌ خه‌ونه‌ و به‌دی نایه‌ت.


به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس له‌ماوه‌ی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌وڵیداوه‌ ره‌زامه‌ندی كورد و سوننه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ڵام كورد ره‌تیكردۆته‌وه‌ و ئه‌ویش به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی عه‌بادی له‌دوای ریفراندۆم ساڵی 2017 وه‌بووه‌.


په‌یسه‌ر زانیویه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆقۆناغی گواستنه‌وه‌ رازیه‌ به‌ومه‌رجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین هه‌ڵپه‌سێرێت به‌ڵام عه‌لی سیستانی به‌ته‌واوه‌تی دژی مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌.


لای خۆیه‌وه‌ تارق حه‌رب پسپۆری یاسایی عێراق به‌په‌یسه‌ری راگه‌یاند له‌رووی یاسایه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات و پێویست ناكات جارێكی تر متمانه‌ی پێ بدرێته‌وه‌.