کوردستان

01:34 - 09/03/2020

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: چین ئاماده‌یه‌ تیمی پزیشكی ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات‌

پەیسەر

دكتۆرمحه‌مه‌دقادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی پێداون له‌و پاڵپشتیه‌ داراییانه‌ی وه‌ری ده‌گرن هاوكاری هه‌رێمی لێده‌كه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر هاوكاریه‌كی نێوده‌وڵه‌تیشیان بۆ بێت پشكێكی بۆ هه‌رێم ده‌نێرن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت هاوكاریه‌كانی چین له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر توانای حكومه‌تی هه‌رێم چونكه‌ ئه‌وان 200 هه‌زار ده‌مامكیان بۆ هه‌رێم هێناوه‌ له‌كاتێكدا له‌جیهاندا كێشه‌ی ده‌مامك هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش له‌بازاردا نرخی ده‌مامك داده‌به‌زێنێت و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاسان ده‌كات هه‌روه‌ها چه‌ندین هاوكاری لۆجستی تری چین بۆ هه‌رێم له‌رێگایه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربریوه‌ له‌كاتی پێویستدا تیمی پزیشكی بنێرن بۆ هه‌رێم.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت چه‌ندرێكارێكیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكردۆته‌وه‌ بۆ رێگری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌وانه‌ش راگرتنی ده‌وامی هه‌موو فه‌رمانگه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان جا له‌رێگه‌ی سنورداركردنه‌وه‌ یان راگرتنی ته‌واوه‌تی هه‌روه‌ها داخستنی چاخانه‌ و كافتریای گه‌ره‌كه‌ شه‌عبیه‌كان و چاره‌نوسی چێشتخانه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس ده‌كرێت.

محه‌مه‌د قادر ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا پله‌ی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ناوبردنی كۆرۆنا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێت ببێته‌ پاڵ پشتی بۆ خه‌ڵك چونكه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ده‌كرێت له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ئه‌م ڤایرۆسه‌ خۆی بگۆرێت و پله‌ی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ری نه‌مێنێت بۆیه‌ رێنمایه‌خۆپارێزیه‌كان له‌لوتكه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌مێننه‌وه‌ بۆ رێگری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و

ڤایرۆسه‌.