10:01 - 07/03/2020
ورده‌كارى پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ناو شارى سلێمانى
دكتۆر عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ كاتژمێر ١٠:٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی له قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پاككژكردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند، شاری سلێمانی ده‌كه‌نه چه‌ند زۆنێك، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به ته‌واوه‌تی دانه‌خرێن، هه‌ر شوێنێك پاككژكرایه‌وه به‌ماده‌ی ته‌عقیم بۆماوه‌ی هەشت كاتژمێر داده‌خرێت.
له سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌وه پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات، چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، دكتۆر عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كار ده‌هێندرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كوژێت و ئه‌و مادده‌یه پاكژكه‌ره‌وه‌یه و له هه‌رێم هه‌بووه و له ده‌ره‌وه‌ش هێندراوه.
جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌و پرۆسه‌یه له‌م قۆناغه‌دا ماڵان ناگرێته‌وه، "وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم دوێنێ داوای له به‌غداد كردووه كه هه‌ر پێداویستیه‌ك بۆ حكومه‌تی فیدراڵی هات، ده‌بێت به‌شێكی بۆ هه‌رێم بێت و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدراڵیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه پیشانداوه.