05:26 - 06/03/2020
ئەو مامۆستا ئاینیانەی پابەندی بڕیاری حكومەتی هەرێم نابن بۆ راگرتنی وتاری ئایینی سزادەدرێن
ئەو مامۆستا ئاینیانەی
پابەندی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم نەبوون بۆ راگرتنی وتاری ئاینی
سزادەدرێن.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم بەپەیسەرپرێسی راگەیاند، ئەو مامۆستا
ئاینیانەی پابەندی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم نەبوون بۆ راگرتنی
وتاری ئاینی بەپێی رێكارەكانی وەزارەتی ئەوقاف رێكاری كارگێری و یاساییان بەرامبەر
دەگیردرێتە بەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف
دەڵێت، بریاری راگرتنی نوێژی هەینی بریاری حكومەت بووە و بۆ بەرژەوەندی خەڵك بووە
بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە لەهەرشوێنێك جێبەجێ
نەكرابێت لێپرسینەوە دەكرێت.
دەشڵێت، هەر مامۆستایەك
نوێژی بەكۆمەڵی رانەگرتبێت خۆی بەرپرسیارە و هەركەسێك لەناو مزگەوت یان بەردەمی
مزگەوت مەترسی بۆسەر ژیانی خەڵك دروست بكات لێپرسینەوە لە مامۆستا ئاینیەكە دەكرێت.
پێشتر حكومەتی هەرێم
بریاری راگرتنی نوێژی بەكۆمەڵیدا، بەڵام ئەمرۆ هەینی چەند مامۆستایەكی ئاینی پابەندی
بڕیارەكەی حكومەت نەبوون.